چالاكێكی كوردی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناچاری كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌ جێهێشت

0
137

ئارام فەتحی چالاكی مه‌ده‌نی و شاعیری لاوی خه‌ڵكی شاری مەریوان به‌ ناچاری و به‌ هۆی فشاری له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ری هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران زێدی خۆی به‌جێهێشت و ڕووی له‌ هه‌نده‌ران كرد ، ئارام فه‌تحی خوێندكاری زانكۆی په‌یامی نوور و چالاكی فه‌رهه‌نگی و ژینگه‌ پارێزی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو دا وه‌ك مامۆستای زمانی كوردی له‌ ناوه‌ندی ڤه‌ژین ، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی و زانكۆی په‌یامی نوور وانه‌ی كوردی گوتۆته‌وه‌ و له‌و پێوه‌ندییه‌ دا چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن حه‌راسه‌ت و به‌رپرسانی زانكۆوه‌ بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێكراوه‌
ئه‌و چالاكه‌ خوێندكارییه‌ پاش ئه‌وه‌ی داوای ئیزنی چاپكردنی بۆ كتێبه‌ شێعریه‌كه‌ی له‌ ژێر ناوی (ئەوندە بەمردنا تکاوم) له‌ ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامی كرد و ئیزنی چاپیان پێنه‌دا به‌ ناچار به‌ شێوه‌ی ژێرزه‌مینی و به‌ نهێنی كتێبه‌كه‌ی له‌ چاپ دا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ كه‌وته‌ به‌ر فشاری هێزه‌ ئه‌منی و ئیتلاعاتیه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و سه‌ره‌نجام ناچار كرا كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌روه‌ هه‌نده‌ران به‌ جێ بێڵێ و ئێستا له‌ وڵاتانی یوونان له‌ چاوه‌ڕوانیی گه‌یشتن به‌ وڵاتانی ئورووپایی دایه‌

1621804_1462644320625755_2111674830_n aram fathi chiya

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت