کۆڵبەرێکی تری کورد، ئەمڕۆ کوژرا

0
895

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 25ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تری کورد لە گوندی “نێ” ـی سەر بە باژێری مەریوان کوژرا.

هادی مینوویی، کوڕی مەجید، تەمەن ٣٥ ساڵان، خەڵکی گوندێ “نێ”ـی سەر بە باژێڕی مەریوان کە خێزاندار و خاوەن سێ منداڵە، ئەمڕۆ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە سەرسنووری نێوان مەریوان و هەرێمی کوردستانی باشوور کوژرا.

تەرمی ئەو کۆڵبەرە کوردە بۆ نەخۆشخانەی بووعەلیی مەریوان ڕاگواستراوە.

هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە 21ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی تورجان، لە نزیک گوندی شاریکەندی سەر بە باژێڕی بۆکان، تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێکی جۆری سێ ئێف کردووە و لە ئەنجامدا  ژنێکی کوردیان کوشت.

ئەو ژنە کوردە تەمەن ٣٦ ساڵان و خەڵکی گوندی زیڕاندۆڵ ـە.

تەقە کردن لە هاووڵاتیان و خەڵکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم، بۆتە سەرگەرمییەکی ئەو هێزانە و تا ئێستا چەندین هاووڵاتیی مەدەنی و چەندین کۆڵبەر بەو شێوەیە کوژراون.

پێشتریش ٢ ژنە کوردی باژێڕی بانە بە هۆی هێزەکانی ڕژیمەوە گیانیان لە دەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.