دروستکردنی سووکترین ئامێری ئەندرۆیدی تابلۆیی لە جیهاندا

0
850

کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ژاپۆن، ئێن تی تی، لە ماوەی رابردوودا دروستکردنی سووکترین ئامێری کۆمپیوتەری تابلۆیی لە جیهاندا ئاشکرا کرد کە بە سیستمی ئەندرۆید کاردەکات.

ئەو ئامێرە کە ناوی میدیاس تابە، نزیکەی 249 گرامە و بەوەش پێش ئامێرە 7 بۆسەییەکان کەوتووەتەوە لە شێوەی کیندڵ فایەر کە کێشی 400 گرامە.

ئەو ئامێرە ئەستورییەکەی 7.9 ملیمە و لە جۆرێکی تایبەتی ریشاڵە کاربۆنییەکان دروستکراوە،جیا لەو تایبەتمەندییە ئامێرەکە بە توانایەکی نایابه‌وه‌ بە خێرایی 1.5 گیگاهێرتز کاردەکات و شاشەیەکی کریستاڵی هەیە کە وێنەیەکی روون پێشان دەدات لەگەڵ کامێرایەک بە توانای 2 میگاپێکسڵ و خێرایی 8 میگاپێکسڵ.ئامێرە نوێیەکە، بە سیستمی ئەندرۆیدی 4 کاردەکات و ئینتەرنێتی لەسەر دەکرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت