ئیبراهیم برۆ: ئەو ئامارەی پەیەدە لەسەر دانیشتوانی ڕۆژئاوای کوردستان داویەتی، هەڵە و ناڕاستە

0
1461

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، ئیبراهیم برۆ و شاندی هاوڕێی، وەک سەرۆکی  ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی هوڵەندای کردووە.

ئەو سەردانە لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی هوڵەندا بووە.

ئیبراهیم برۆ لەمبارەوە بۆ میدیاکان ڕایگەیاندووە: “لەم دانیشتنەدا لە زۆر بارەوە و بەتایبەتی لە بارەی پرسەکانی سووریە و بەتایبەتی کوردستانی ڕٶژئاوا، قسە کراوە و ئاڵۆگۆڕیی ڕاوبۆچوون کراوە”.

بڕیارە دوای سەردانی وڵاتی هوڵەندا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریە و شاندی هاوڕێی، لەسەر بانگهێشتی نووسینگەی ئانگێلا مێرکل، سەردانی وڵاتی ئاڵمان بکەن.

ئیبراهیم برۆ هەروەها لە هەمبەر ئاماری پەیەدە لەسەر کوردانی ڕۆژئاوا ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و گوتی: “ئەو ئامارەی کە پەیەدە داویەتە دەر هەڵەیە و ئێستا بەشێکی زۆر لە کوردانی ڕۆژئاوا لە دەرەوەن، ئامانجی پەیەدە لە دانی ئەو ئامارە لەو کاتەدا ناڕوونە و دەبێ لێپرسینەوەی لێ بکرێ”.

برۆ هەروەها گوتی: “ئەو ئامارەی پەیەدە دەریدەخا کە بەشی سەرەکیی دانیشتوانی ئەو هەرێمە کورد نین و ئەوەش لە داهاتوودا کێشەمان بۆ ساز دەکا، دەبێ لێپرسینەوە لە پەیەدە بکرێت کە بە چ ئامانجێک ئەو کارە کردووە و ڕێک لە سەردەمی شەڕ و کۆچبەربوونی خەڵکی کورددا، ئەو ئامارەی داوەتە دەر”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت