ئاڵۆزیی نێوان لەندەن و مسکۆ لە نەتەوە یەکگرتووەکان تا دێ توندتر دەبێ

0
533
05.04.2018, USA, New York: Der russische UN-Botschafter Wassili Nebensja hält im Un-Sicherheitsrat einen britischen Bericht zum Giftanschlag auf den ehemaligen Doppelagenten Sergej Skripal hoch. Der UN-Sicherheitsrat ist zu einer Sitzung über den Giftanschlag auf den ehemaligen Doppelagenten Sergej Skripal und dessen Tochter in Großbritannien zusammengekommen. Foto: Mary Altaffer/AP/dpa +++ dpa-Bildfunk +++

دوای ژاراوی کران و هێرشی کیمیایی ڕووسیە بۆ سەر سێرگێئی سکریپاڵ و کچە ٢٣ ساڵانەکەی لەلایەن ڕووسیەوە لە بریتانیا، پەیوەندیەکانی نێوان عرووسەکان و بریتانیا تا دێ ئاڵۆزتر دەبێ. ئەو ئاڵۆزیانە لە دانیشتنەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا ڕەنگی داوەتەوە.

ڕۆژی کورد: ئەو ئاڵۆزیە دوای خولێکی بەربڵاو لە یەکگرتوویی و هاودەنگی لە نێوان لەندەن و مسکۆ لە شۆڕای ئاسایش هاتووەتە ئاراوە و ئێستا لە دوای کیمیایی کردنی سکریپاڵ و کچەکەی لەلایەن عرووسەوە، لە دانیشتنەکانی شۆڕای ئاسایش، زۆرترن دژایەتی و ناکۆکیان لەگەڵ یەکتری هەیە.

لەندەن، مسکۆ بە ئەنجام دانی ئەو هێرشە کە بە هێرشێکی تیرۆریستی ئەژامر دەکرێ تاوانبار دەکا بەڵام مسکۆ رەتی دەکاتەوە.

واسیلی نێبێنسیا، نوێنەری عرووس لە شۆڕای ئاسایش لە دوایین لێدوانی خۆی لە کۆبوونەوەی شۆڕای ئاسایش گوتی: “ئێمە بە هاوڕێیانی بریتانیاییمان گوتووە کە یاری بە ئاگر نەکەن کە لە پەژیوانی زیاتر هیچی بۆ ئەوان بەدواوە نیە”.

نوێنەری ڕووسیە هەروەها بریتانیای بە خستنە کایەی “یاریی قێزەون” تاوانبار کرد و گوتی ئەوە یاریەکی قێزەون و پیسە کە بریتانیاییەکان بە دژی عرووس خستوویانەتە گەڕ.

نوێنەری عرووس لە شۆڕای ئاسایش، ڕەتی کردەوە کە ئەو هێرشەی کراوەتە سەر سکریپاڵ کاری ئەوان بێ و گوتی: “دەزگا سیخوڕیەکانی وڵاتانی تر لە پشت ئەو ڕووداوەوەن و عرووس هیچ کارێکی بە سکریپاڵ نیە”.

نوێنەری بریتانیا لە شۆڕای ئاسایش، کارێن پیێرس، وێڕای ڕەت کردنەوەی قسەکانی نوێنەری عرووس لە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، گوتی: “ئەوە تەنیا یەک نموونە لە کردەوە نابەرپرسیارانەکانی عرووسە”.

پیێرس هەروەها گوتیشی: “ئێمە هیچ شتێکمان بۆ حەشاردان نیە، بەڵام وادیارە عرووسەکان شتێکیان بۆ دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هەیە”.

دیمیتری پسێکۆف، وتەبێژی کۆشکی کرملین لە دەمی سەفەری پوتین بۆ تورکیە، ڕۆژی سێ شەمە، ٣ی مارس/14ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی (١٣٩٧ی هەتاوی) وێڕای ئەو لێدوانە گوتی: “بریتانیا سێرگئی سکریپاڵی لە وڵاتی خۆی ڕاگرتووە و بەکاری دەهێنێ، کەواتە ئەوە بریتانیایە کە دەبێ داوای لێبووردن لە عرووس بکات”.

چاوەڕوان دەکرا بە هۆی ئەوەی کە ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ماوەی کورتی داهاتوودا، ترامپ و پوتین پێکەوە چاوپێکەوتن بکەن، کردەوە و لێدوانەکانی کۆشکی کرملین تا ڕادەیەک هێورتر بن بەڵام پێدەچێ عرووسەکان بە نیازی پەرە ئەستاندنی زیاتری هێزی خۆیان و براوەبوونی زێدەتر لە دانوستانەکان لەسەر ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بن.

ڕێکەوتی ٢١ی ئاپریلی ٢٠١٨،  دیمتری پسێکۆڤ، وتەبێژی کۆشکی کرملین، بە هەواڵدەریی “تاس”ـی ڕوسیەی ڕاگەیاندوە، پوتین، ئامادەی چاوپێکەوتن لەگەڵ دانلد ترامپ ـە بەڵام پیدەچێ ڕێککەوتن و ڕەخسانی بارودۆخ بۆ ئەو چاوپیکەوتنە، چەند مانگێک بخایەنێت.

ئەو لێدوانەی وتەبێژی کۆشکی سپی لە دوای هاتنە سەر کاری ترامپ و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەست بەکار بوونی ترامپە کە ڕۆژی هەینی ١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کۆشکی سپی بەڕێوە چووە.

پسێکۆڤ هەروەها گوتیشی: “هەڵەیەکی گەورەیە کە وا بیر بکەینەوە پەیوەندیی نێوان ڕووسیە و ئەمریکا لە سەردەمی ترامپ، بێبەری بێ لە هەر چەشنە دژایەتی و وێکنەچوونی بیروڕای دوو لایەن”.

ئەو لێدوانەی عرووسەکان لە کاتێکدایە کە، وڵاتانی ئوروپایی، ئەمڕۆ دووشەممە 19ی مارس/28ی ڕەشەمە، لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا لە بروکسێل، ژاراوی کردنی سێرگێئی سکریپاڵ، سیخوڕی دوولایەنەی ڕووسی و کچە ٢٣ ساڵەکەی کە دانیشتووی بریتانیان، مەحکووم کرد.

ئەوان داواشیان لە ڕووسیە کرد کە لەو بارەوە ڕوونکردنەوە بدات.

لەلایەکی دیکەوە، پەیوەندیی نێوان ڕووسیە و ئوروپا بەو هۆیەوە تا دێ ئاڵۆزتر دەبێ.

ڕووسیە ڕایگەیاندووە کە ٢٣ دیپڵۆماتی ئوروپایی لە وڵاتەکەی وەدەر دەنێ.

ئەو بڕیارەی عرووسەکان، دژکردەوەیەکە بە بڕیاری بریتانیا بۆ دەرکردنی دیپڵۆماتەکانی ڕووسیە لە وڵاتەکەی.

بریتانیا، دوای ئەوەی کە سکریپاڵ، کە سیخوڕێکی دوولایەنەی عرووسە و لە بریتانیا دەژی، وێڕای کچە تەمەن ٢٣ ساڵانەکەی کەوتە بەر هێرشێکی کیمیایی و بە بێ هۆشی دۆزرانەوە، دیپڵۆماتکارە عرووسەکانی لە وڵاتەکەی دەرکرد.

پەیوەندیی نێوان ڕووسیە و ئەمریکا، لە سەردەمی سەرۆک کۆماریی ئۆبامادا بە هۆی جیابیری لەسەر پرسگەلێکی وەک قەیرانی سووریە و ئۆکراینی ڕۆژهەڵات تا نزمترین ئاستی خۆی دابەزیوە.

پوتین و بەرپرسانی کۆشکی کرملین تا ئێستا چەندین جاران هیوایان خواستووە لە سەردەمی دەسەڵاتی ترامپ ـدا، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو ولاتە ئاسایی ببێتەوە.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣٠٠ سەربازی ئەمریکایی گەیشتنە وڵاتی نۆروێژ و بڕیارە شەش مانگ لەو وڵاتە بمێننەوە و دواتر شوێنی خۆیان بدەن بە یەکەیەکی نوێ کە ئەویش شەش مانگ دەمێنێتەوە، ئەوەش دژکردەوەی توندی ڕووسیەی لێکەوتەوە.

ڕەوانەکردنی ئەو چەکدارە ئەمریکاییانە بۆ نۆروێژ لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، یەکەمین یەکەمی سەربازیی ئەرتەشی ئەمریکا بە دژی هەڕەشەکانی ڕووسیە، گەیشتە لەهێستان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.