ڕەخنەی تووندی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتی ئاڵمان لە لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ لە ئێران

0
753

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ هەینی 15ی گەلاوێژی ١٣٩٥، زەید ڕەعد حوسێن، کۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێکەوە ، لەسێدارەدانەکانی ئەوە دواییانەی ئێران و هەروەها لەسێدارەدانی حەسەن ئەفشار ـی مەحکووم کرد و بە تووندی دایە بەر ڕەخنە.

ڕەعد بە ئاماژە بە لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی زیندانیانی کوردی سوننە مەزهەب لە بەندیخانەی ڕەجایی شار گوتی من گومانم هەیە کە ئەو کەسانە بە شێوەیەکی زەڵاڵ و عادڵانە دادگایی کرابن.

بەرپرسانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن یەکێک لە لەسێدارەدراوەکان ناچار کراوە تا لە ژێر گوشار و زەختدا لاپەڕەیەکی سپی واژۆ بکات، بنەماڵەکەشی ئیزنی بینینی کوڕەکەیان بۆ دواجار نەبوەو و دوای لەسێدارەدانیش ڕاستەوخۆ لە زیندانەوە بردراوە بۆ ڕەجایی شار.

زەید ڕەعد حوسێن دواتر ئاماژە بە لەسێدارەدانی حەسەن ئەفشار دەکا و لەسێدارەدانی کەسانی ژێر ١٨ ساڵ بە قێزەون و پێشێلکاریی مافی ناونەتەوەیی دەزانێ.

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمانیش ڕەخنەی تووندی لە لەسێدارەدانی بە کۆمەڵی ئەو دواییانە و لەسێدارەدانی حەسەن ئەفشار گرت کە لە کاتی دەستبەسەرکرانیدا تەمەنی ١٧ ساڵان بووە و بە تاوانی نیربازی دەستبەسەر و لەسێدارە درا.

خاتوو بێربل کوفلێر، بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان بۆ کار و باری مافی مرۆڤیش،ئەمڕۆ هەینی 15ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕەخنەی تووندی لەو لەسێدارەدانانە گرت و بەتایبەتی لەسێدارەدانی حەسەن ئەفشار ـی بە قێزەون ناوبرد و ڕقی خۆی لەمبارەوە دەربڕی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت