عەڕەبەکانی ئەحواز، داوای مافی خوێندن بە زمانی زگماکی دەکەن

0
842

ڕۆژی کورد: لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، عەڕەبەکانی ئەحواز، بە شێوەیەکی بەربڵاو و بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە ڕێگای پێکهێنانی کەمپەینێک و بە هەڵگرتنی نووسراوەیەک کە لەسەر نووسراوە “خوێندن بە زمانی زگماکی مافی ئێمەیە:، دەستیان کردووە بە چالاکی و داوای مافی خوێندن بە زمانی زگماکیی خۆیان دەکەن.

وەڕێخەرانی ئەو کەمپەینە بە هەواڵدەریی “ئیلاف”یان گوتووە: “کەلتووری فارس لە ساڵی 1952 بەولاوە بەردەوام تێکۆشاوە لە ڕێگای زاڵ کردنی خۆی، شوناسی عەڕەبی لە ناو ببا و بیسڕێتەوە”.

لەو هەڵمەتەی عەڕەبەکانی ئەحواز بۆ مافی زمانی زگماکی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک، تویتێر، تلێگرام، واتساپ و …تاد، دەستی پێکردووە، مندالانی عەڕەبی ئەحواز لە ڕێگای نووسراوەیەکەوە داوای مافی خوێندن بە زمانی زگماکیی خۆیان واتا زمانی “عەڕەبی دەکەن.

چالاکانی ئەحوازی، دژایەتی کردن لەگەڵ خوێندنی زمانی زگماکی بە جۆرێک لە جۆرەکانی تیرۆری نەتەوەکان لە قەڵەم دەدەن.

لەو کەمپەینەی چالاکانی عەڕەبدا سەدان وێنە بڵاو کراوەتەوە کە لەسەریان نووسراوە “زمانی من، شوناسی منە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت