ئالان، ئەو کوڕە کوردەی لە کێبەرکێی چیرۆک لەلایەن ڕێکخراوێکی ئەمریکاییەوە، گەیشتووەتە فیناڵ

0
1877

ئالان،  ئەو کوڕە کوردەی لە کێبەرکێی چیرۆکی کوردی کە لەلایەن ڕێکخراوێکی ئەمریکاییەوە بەڕێوە دەچێ، گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ئێستا بۆ ئەوەی کە لە نێوان ٣ کەسدا،پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ده‌ست بێنێ ، چاوەڕێی دەنگی دەنگدەرانە . بۆ ناسینی ئالان و زانیاریی زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌و پێشبڕكێیه‌، پەیوەندیمان به‌ باوكی ئالانه‌وه‌ کرد و ئه‌ویش له‌و باره‌وه‌ زانیاریی زیاتی داینێ .

kurdistan-story

ڕۆژی کورد: ئالان خالیدی لە دایكبووی ساڵی 1996 كوڕی نووسەر و ڕۆژنامەنووسان موحسین خالیدی و ژیلا كەریمی- یە. بەھۆی زیرەكی و توانای زۆری لە خوێندن، لە پۆلی پێنجی سەرەتایییەوە لەسەر حسابی نێچیرڤان بارزانی لە قوتابخانەی نێودەوڵەتیی شویفاتی لە ھەولێر، درێژەی بە خوێندن دا و لە كۆتاییدا 14 زانكۆی بەناوبانگی جیھان داوای وەرگرتنیان كرد (چەند زانكۆیەك تا ئاستی 75 ھەزار دۆلار داشكانیان بۆی كرد)، بۆخۆی زانكۆی ستانفۆردی ئەیالەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا ھەڵبژارد كە باشترین زانكۆی جیھان لە بواری زانستییە. بۆیە بە پاڵپشتیی مادی و مەعنەوی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی درێژەی بە خوێندن دا و ئێستا لە قۆناغی چوارەمی ئەندازیاریی ئەلەكترۆنیكە. لە زانكۆ لەپاڵ خوێندن، وانەی فۆتۆگرافی خوێند و ھاوینی ئەمساڵ بڕیاری دا، كاتەكانی پشووی بۆ گرنگیدان بە منداڵانی ئاوارە تەرخان بكات و چەندین ڕۆژی لە چیای شنگال و كەمپی ئاوارەكان لە پارێزگای ھەولێر و وڵاتی لوبنان بەسەربرد. بڕیاربوو سەردانی ئیتاڵیا و یۆنانیش بكات كە بەھۆی كەمیی كات و درەنگ وەڵامدانەوەی ویزاكەی، بۆ كاتی پشووی سەری ساڵی زایینی جێی ھێشتووە. لە كاتی كاركردن له‌ كەمپەكان لەگەڵ ڕێكخراوێكی ئەمریكایی بە ناوی (The Kurdish Project) ئاشنا بوو، چەند كاری ڤیدیۆیی و فۆتۆگرافی بۆ ئەنجام دان. ھەر ئەو ڕێكخراوەیە كێبەركێیەكی بۆ تەمەنە جیاوازەكان لە بواری چیرۆك (بەسەرھات)، وتەی ڤیدیۆیی و … ڕاگەیەند و خوشكه‌كه‌ی واته‌ یەسنا بە وتەی ڤیدیۆیی و ئالان بە نووسینی چیرۆك (بەسەرھات) بەشدارییان كرد . ئالان و دوو بەڕێزی دیكە لەلایەن لیژنەوە ھەڵبژێردراون و بڕیاری كۆتاییان بە دەنگدانی خەڵك سپاردووە. ئالان جیا لەسەركەوتن لە خوێندن و شارەزایی لە زمانەكانی، كوردی، ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی، لە بواری فۆتۆگرافی، دیزاینی سایت و … دەستێكی باڵای ھەیە. دیزاینەر و خاوەنی سایتی (www.r4refuge.com) یە. خەڵاتی ھەر بەشێك 2000 دۆلارە و دەبێ نیوەی بۆ كاری خێرخوازیی تەرخان بكەن، ئالان و یەسناش دەیانەوێ ئەو خەڵاتە لە پێناو منداڵانی ئاوارە بەكاربێنن.

بۆ دەنگدان بە ئالان كاتێكی كەم ماوە، واتا تا ڕۆژی پینجشەممە 20/10. ھەر ڕۆژ دەتوانن یەك دەنگ بدەن. بۆ دەنگدایش دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن (http://thekurdishproject.org/stories/voting-for-kurdistan-story-contest-is-now-live/). لە كۆتایی 3 چیرۆكەكە، ئەگەر نووسینەكەیتان بەدڵ بوو، بژاردەی سێھەم (story three: Alan, Age 21) ھەڵبژێن و بینێرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت