گفتوگۆی یەکیەتیی ئەرووپا لەگەڵ تورکیا رادەگیرێ

0
754

پارلمانی یەکیەتیی ئەورووپا، بڕیاری راوەستاندنی گفتوگۆی لەگەڵ تورکیا لەمەڕ بە ئەندام وەرگرتنی ئەو وڵاتەی بە زۆرینەی دەنگ پەسند کرد.

ئەمڕۆ پینج‌شەممە، نزیک بە تێکڕای ٢٧ وڵاتی ئەندامی یەکیەتیی ئەوروپا، دەنگی ئەرێ‌یان بە راوەستاندنی گفتوگۆیان لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا دا پەسند.

پارلمانی ئەووپا لە هۆکاری پەسند کردنی گفتوگۆکانیان بۆ بەڕێوەبردنی یاسای نادیمۆکراتیک و دەستبەسەر کردنی بەکۆمەڵی دژبەرانی دەوڵەتی تورکیا گەڕاندۆتەوە.

دەوڵەتی تورکیا وێڕای دەستبەسەر کردنی دەیان چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لە تورکیا، زیاتر لە ١٠ هەزار کارمەندی کوردی بە بیانوو نزیکایەتی ئەندامەتی لە پارتی کرێکاران، لە ئیدارەکان دەرکردووە.

دوور خستنەوەی تورکیا لە بازنەی گفتوگۆکان لەمەڕ وەرگرتنی بۆ ئەندامەتیی یەکیەتی ئەورووپا لە کاتێکدایە، کە یەکیەتیی ئەورووپا قۆناغێکی نوێی گفتوگۆی لەگەڵ رژیمی ئێران دەست پێکردووە.

لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤامبردا فێدریکا موگرینی سەردانی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتیی ئەورووپا سەردانی تارانی کردبوو، کە دواتر ژمارەیەک لە بەرپرسانی رژیمی ئێران ئامادەیی خۆیان بۆ دانوستان لەسەر پرسی مافی مرۆڤ لەگەڵ یەکیەتیی ئوروپادا راگەیاند.

ئێنگێلا مێرکێل، رۆژی چوارشەممە رایگەیاندبوو کە پچڕاندنی گفتوگۆکان لە قازانجی وڵاتەکەی دا نییە، بەو هۆیەوە دژایەتیی خۆی لەگەڵ پچڕاندنی گفتوگۆکانی لەگەڵ تورکیادا دەربڕیبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت