ڕوانسەر: دزییەک کە بوو بە هۆکاری گیان لەدەست دانی ژنێک لە ناو ئاگردا

0
635

ڕۆژی کورد: دۆینێ ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردان، ژنێک بەناوی شیلان ئاقایی کچی نامدار و خێزانی کەیهان ئەحمەدی، خەڵکی گوندی  بەدراوێ ـی سەر بە شاری ڕوانسەر لە ماڵی باوکی و بە هۆی ئاگرگرتنی ماڵەکە سووتا و گیانی لە دەست دا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بە ڕواڵەت کەپسوولی گاز لە ناو ماڵەکە تەقیوەتەوە و بەو هۆیەشەوە ئاگر لە ماڵەکە بەربووە و شیلان ـی تەمەن ١٨ ساڵان و سگ پڕ، گیانی لە دەست داوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی جۆزەردان و دوای پشکنینی جەستەیی شیلان لەلایەن پزشکی یاسایی شاری کرماشان، بنەماڵەی ئەحمەدی، هاوسەری شیلان یان ئاگادار کردۆتەوە کە شیلان بەر لە ئاگرتێبەربوون لە ماڵەکە، لەگەڵ کەس یان کەسانێک دەرگیر بووە، بەو پێیە پێدەچێ ئەو کەسانە  دز یان دزانێک بووبن کە شیلان لەگەڵیان تووشی شەڕ و تێک ئاڵقان بووە و دزەکان دەست و لاقیان بەستووە و زێڕەکانیشیان بردووە و دواتر لە ناو بڵێسەی ئاگردا جێیان هێشتووە و شیلان لە ناو ئاگردا گیانی داوە.

شایانی ئاماژەیە کە بەپێی لێدوانی پزشکی یاسایی، شیلان بەر لە کوژرانی بە مست وپێلاقە لە زگ و چەند شوینی تری دراوە و لەسەر لەشی ئاسەواری کوتران دەبیندرێ و دواتر دەست و پێی بەستراوە و لە ناو ئاگردا بەجێ هێشتراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی جۆزەردان، پۆلیس چەند کەسێکی لەو پەیوەندییەدا دەست بەسەر کردوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.