خوێندکارێکی کورد بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کرا

0
674
ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ، دوشەممە، ٢٥ گەلاوێژ، خوێندكارێكی كوردی خەڵكی باژێڕی بۆكان بە ناوی “وەفا ئازەربار”، ٢١ ساڵ تەمەن و خوێندكاری زانکۆی پەیامی نووری سەقز بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر کراوەتەوە.
وەفا ئازەربار، پێشتریش ڕێکەوتی 16ی ڕێبەندانی ٩٣ لە شاری مەهاباد دەستبەسەر كراوە و پاشان لە لایەن دادگای شۆڕشی باژیڕی بۆكان بە تاوانی پڕوپاگەندە بە دژی ڕژیم، سزای ٤ مانگ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپا و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوكمەكەی دەستگیر و بۆ زیندانی شاری بۆكان گواسترایەوە.
وەفا،  ١٦ ڕیبەندانی ١٣٩٣ هەتاوی لە شاری مەهاباد لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام دەستبەسەر و پاش زیاتر لە ٦٧ ڕۆژ مانەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ورمێ، رێكەوتی ٢٣ خاكەلێوەی  ١٣٩٤ بە دانانی بارمتەی ٤٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.