کچە خوێندکارێکی کورد لە ئێران، خەڵاتی سینەمایی وەرگرت

0
799

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، لە فێستیڤاڵی خوێندکاری زانکۆی (علمی کاربردی) تاران، کە رۆژی چوارشەممە ١٠ی ئۆگۆست بەرامبەر ٢٠ی گەلاوێژ بەڕێوەچوو، خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین مۆنتاژ بەخشرایە فیلمی (ماسی) لە نووسین و دەرهێنانی “ئەوین شەریفی”، کچە خوێندکاری کورد.

هەروە‌ها ئەم فیلمە لە بەشەکانی: (باشترین دەرهێنان، باشترین وێنەگری و باشترین نیار)دا، پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵات بوو. کورتە فیلمی ماسی باس لە تەنیایی کچێک لە کۆمەڵگادا دەکات و بە شێوەی تەمسیلێکە بۆ خستنەڕووی تەنیایی ژنان و کچان لە کۆمەڵگادا

ئەوین شەریفی خەڵاتەکەی خۆی پێشکەش بە “تەها کەریمی”، هاوسەری  کۆچکردوی کرد و خۆی بە قەرزداری ئەم سینەماکارە کوردە زانی کە فێری کرد چۆن کامێرا بگرێتە دەست و لە گەڵ سینەما ئاشنای کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.