شرۆڤەیەک لە سەر کودتا  کاتییەکەی تورکیە.

0
890

نووسین: ئایەت مۆرادی
ئەگەر لە ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ شرۆڤەیەک لە سەر کودتا لە تورکیادا بکەین ئەوە زیاتر لە چەندین جارە دەسەڵاتدارانی ناو سووپای تورکیە کودتایان بە سەر پارلمان و دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدا کردووەو بیری توندڕەوی کەمالیستیان کردۆتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی نەیارەکانیان یەک لەوان گەلی کورد لە باکووری کوردستان.
ئەگەرچی بە خوێندنەوەیەکی گشتییەوە لە سەر دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورک لێکدانەوە بکەین، بێ گۆمان هیچ شک لەوەدا نیە هەر کام لەم دەسەڵاتدارانە، باس لە یەک نەتەوە و یەک ئاڵا دەکەن، ئەمە واتە هەمان قسەی ئاتاتورکی دوێنێ کە بە بیری مەغوولچێتییەوە بە نسبەت سەرکوتکردنی نەتەوەی کوردەوە چی لە دەس هات دریغی نەکرد.
کودتای ئەمجارەو هەڵوێستی نادیاری لایەنەکان.IMG_0269111114
کودتای ئەمجارە جیاواز لە کودتاکانی دیکە بە شێوەیەکی کوت و پڕ بوو کە تەنانەت بە پێی وتەی زۆر کەس، پێیان وابوو ئەگەری هێرشی تیرۆریستی لە ناو شەقامەکانی تورکیەدا هەیە و، بە هەڵفڕیینی چەند فڕۆکەیەکی جەنگی و هێرش کردنە سەر چەند دام و دەزگاکانی ئەو وڵاتە خەڵکەکەی تووشی شڵەژان کردو، دەسەڵاتەکەی ئەردوگانی خستە لەرزەوە کە تەنانەت بە پێی هێندێک سەرچاوەی تەبلیغاتی ئێرانی کە ڕایانگەیاندبوو ئەردۆغان و چەند وەزیری کابینەکەی ئەو، لە لایەن چەند فڕۆکەیەکی ئێرانییەوە ئیسکۆرت دەکرێن و ئەگەری ئەوە هەیە لە لایەن دەوڵەتی ئاڵمانەوە ئەردوغان داوای پەنابەری بکا.
بەڵام دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان بە شێوەیەکی زیرەکانە داوای لە لایەنگرانی کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان و هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر کودتاچییەکان بنوێنن، کە ئەمەش کاردانەوەی لێکەوتەوە و هەر چی لایەنگرانی ئەردوغان بوو، تەنانەت دەستیان بە هەر سەربازێکی کودتاچی دەگرت بە شیوەی بێ ڕەحمانە و دوور لە عورفی مافە مرۆییەکان مامەڵەیان لە گەڵ دا دەکرد کە تەنانەت بەشیک لەم سەربازانە ناچار بوون خۆێان ڕادەست بکەن و، بەم شیوەیە کودتاکە و کودتاچییەکان کە پلانێکی تۆکمەیان پێ نەبوو پلانەکەیان فەشەل بێنێ، کە ئەمەش دەستی دەسەڵاتەکەی ئەردوغان ئاواڵە دەکا تا کۆتایی بە نەیارەکانی لەو وڵاتە بێنێ.
هەڵوێستی ئەرێنی بەرپرسانی گەلی کورد لە تورکیە.
HDP واتە، پارتی گەلانی دیمۆکراتیک کە پارتێکی بەهێزی گەلی کوردە لە باکووری کوردستان، بێ هەڵوێستی خۆی نیشان داو ڕایگەیاند، بیری کودتاچییەکان هەمان بیری دەسەڵاتی ئەردوغان و بیری ڕابردووە، کە هێج جیاوازییەکی فیکریان نیەو ئێمە وەک پارتێکی بەهێزی گەلی کورد پشتیوانی خۆمانیان بۆ دەرنابڕین کە تەنانەت یەکێک لە بەرپرسە هەرە گرنگەکانی دەسەلاتی پارتەکەی ئەردوغان سپاسی گەلی کوردو نەوەکانی سەلاحەدینی ئەیوبی کرد کە بە باوەڕی خۆشم گەلی کورد لەو بەشە بە باشترین پتانسیلەوە هەڵوێستی خۆیان گرت کە ئەگەر بە پێچەوانەوە دژ کردەوەیان نیشان بدایە بێ گۆمان سەرکوتکردنی خەڵکی باکووری کوردستان حەتمی دەبوو کە بێجگە لە نەهامەتی هیچی بۆ کورد نەدەبوو، ئەگەر چی هەر گۆڕانکارییەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمڕۆوە دەرنجامی بۆ کورد یا بە ئەرێنی یا نەرێنییەوە دەبوو.
لە ئێستاوە دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بکەین ئاکامی داهاتووی کودتاچییەکان چی دەبێ و بەرەو چ ئاقارێک دەڕوا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت