ڕەوتی سەدر لە ناوەندی بەغدا مانیان گرت

0
671

بەپێی لێدوانی محەممەد ئەلکەربوولی، ئەندامی کومیتەی ئاسایش و بەرگری عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، سەرۆکی سێ دەزگای عێراق لە ماڵی فواد مەعسووم، سەۆک کۆماری عێراق، کۆبوونەوە.

لە هەمان کاتیدا لایەنگرانی موقتەدا سەدر بۆ جارێکی تر لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەندی بەغدا، کۆبوونەوەیان گرتووە و داوای گۆڕانکاری و پێکهاتنی کابینەی تەکنۆکرات لە عێراقن.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، لایەنگرانی سەدر، ٧٥ خیوەتیان لە مەیدانی تەحریر هەڵداوە و بە وتەی خۆیان بەمەبەستی داواکاریی جاکسازی لە گرووپە سیاسییەکان، مانیان گرتووە.

لە لایەکی ترەوە عیماد ئەلخەفاجی، وتەبێژی سەرۆکی پارلمانی عێراق گوتی، دانیشتنی سەرۆکی سێ دەزگاکەی عێراق، ەر لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی نوێنەرانی پارلمانە و هەموو شت بەو پەڕی باشی و ئارامییەوە دەچتە پێش.

نوێنەرانی حیزبی ئەلدەعوە بە ڕێبەریی نووری ئەلمالکی، بەیاننامەیەکی تووندیان دا دەر و تێیدا لایەنگرانی سەدریان بە “کەڵکاژۆ وەرگرتن لە درووشمی چاکسازی” تاوانبار کرد و بە بەلاڕێدابەری چاکسازییان وەسف کردن.

ڕەوتی سەدر پێشتر لە ڕاگەیێندراوێکدا، مالکی یان بە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە داواکارییە چاکسازییەکان بە مەبەستی دەستەبەر کردنی داواکاریی تاکەکەسی، تاوانبار کردبوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.