پیلانێکی تیرۆریستانی سەر بە داعش لە هەرێمی کوردستانی باشوور پووچەڵ کراوە

0
117

له‌ درێژه‌ی چالاكیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ستگیركردنی تیرۆریستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پیلانی تیرۆریستان و ڕێگری كردن له‌ تێكدانی ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی كوردستان و بەتایبەتی شاری كه‌ركوك، پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگری و چاودێری وورد له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، تۆڕێكی تیرۆریستی دەست بەسەر کراون کە ناوەکانیان بە شێوەی خوارەوەیە:

١-تیرۆریست (شاكر نەسرەددین قرش) ناسراوبه‌ (ئەبوو ئوسامە و ئەبوو عوسمان).
٢-تیرۆریست (ئیبراهیم مەحموود ئەسعەد) ناسراو به‌ (ئەبووخەلیل)
٣-تیرۆریست (مەهەند نەسرەددین قرش).

ئه‌م گروپه‌ سه‌ر به‌ (قاتعى دبس)ی سه‌ر به‌ (ویلایه‌تی كه‌ركوك)ی گروپی  تیرۆریستی (داعش)ن و  پیلانێکیان  له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕێكه‌وتی (٢٠١٦/٣/١٢) داڕشتووە و هەروەها تیرۆریستەکانیشیان ڕاگواستووە بۆ هێرشیان كردنه‌ سه‌ر باره‌گای لیوای دووی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك، بەڵام  له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ هه‌ر چوار خۆكوژه‌كان پێش گه‌یشتنیان كوژران.
ئەو کەسانە هه‌روه‌ها چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی تریان له‌ سنووری گونده‌كانی ڕۆژئاوای كه‌ركوك و قه‌زای دبس، ئەنجام داوە.

12376630_578441105654409_3988351798838319727_n 12923325_578441082321078_3835182856006505389_n 12961459_578441072321079_6676194885395374906_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌