٧ جاش و پاسداری ڕژیم لە سەقز بە دەست هێزەکانی پێشمەرگە کوژران

0
1174

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد ئەمڕۆ لە شاری سەقز لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە گوندی وەشەدەرە، شەڕ و پێکدادان لە لایەن هێزەکانی ڕژیم و گرووپێکی چەکداریی کورد هاتە ئاراوە.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران لە هەواڵێکدا رایگەیاندووە ئەو چالاکییە لەایەن “هەڵۆکانی زاگرۆس”ـەوە ئەنجام دراون.

لە شەڕی ئەمڕۆی سەقز و بەپێی ئاماری پشتڕاست کراوە، ٧ کەس لە جاش و پاسدارەکانی ڕژیم کوژراون و دەگوترێ ئەو جاش و پاسدارانە لە بۆسەیەکدا کوژراون.

ناسنامەی یەکێک لە کوژراوەکانی ئەمرۆی شەڕی ناوچەی سەرشیوی سەقز ڕژیم “سەرهەنگ ئەکبەری” ڕاگەیێندراوە.

لە لایەکی ترەوە لە دۆینێ تا ئەمڕۆ لە ناوچەی مەریوان شەڕ و پێکدادان لە ئارادایە و هیزەکانی رژیم ناوچەێ شەڕەکە بە خەستی تۆپ باران دەکەن.

لە شەڕی دوینێ شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاویی لە گوندی “دەگاگا”ی ناوچەی هەورامان سەر بە شاری مەریوان، سێ کەس لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی گوندی نیەر بەناوەکانی “ئەکبەر مینبەری”، “شۆڕش مینبەری” و “شاخەوان مینبەری” شەهید بوون.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی شاری مەریوان بۆ ڕۆژی کوردی ئاشکرا کرد کە لە شەڕی دۆینێی مەریوان‌دا، ٨ کەس لە جاش و پاسدارەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران کوژراون و کەلاکەکانیان تا ئەمڕۆ بەیانی هەر لە ساردخانەی نەخۆشخانەی مەریواندا ڕاگیراوە.

حیزبی دێمۆکرات رایگەیاندووە سەڕەڕای هێرشی بەربڵاوی سوپای تیرۆریستیی پاسداران بۆ سەر خەڵکی کوردستان و هێزەکانی پێشـەرگە، پەرە بە چالاکییەکانیان ئەدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت