زیاتر لە ٧٠٠ چالاکی بواری جیاواز لە ئێران کورتەنامەی هەڕەشەئامیزیان بۆ چووە

0
609

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە، دوا نیوەڕۆ و سەرەتای شەوی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٠٥ی هەتاوی، زیاتر لە ٧٠ چالاکی سیاسی، کۆمەڵایەتی، مەدەنی و ڕۆژنامەوان لە ئێران لە لایەن ڕژیمەوە و لە ڕێگای موبایلەکانیانەوە کورتەنامەی هەڕەشەئامیزیان بۆ چووە.

لەو کورتەنامانەدا ئاماژە بە هاوکاری لەگەڵ دژبەرانی ڕژیم لە دەرەوەی وڵات کراوە و هەڕەشەشیان لێکراوە کە لە ئەگەری بەردەوام ىوون لەسەر پەیوەندییەکانیان ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.

هەروەها ئاماژە بە نایاسایی بوونی هەر جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ دژبەرانی ڕژیم لە دەرەوەی وڵات کراوە و نووسراوە: “هەر جۆرە پەیوەندییەک لە ڕێگای ئیمەیل و تەلەفوون و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ دژبەرانی ڕژیم لە دەرەوەی وڵات، تاوانە و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێ، پێویستە و دەبێ پەیوەندییەکانتان هەڵبڕن، ئەو کورتەنامەیە، دوایین هۆشداری ئەمنیەتییە”.

دەگوترێ بەشێک لە بەرپرسانی بەشی ڕاگەیاندنی ڕژیم بی ئاگایی خۆیان لە هەبوونی ئەو جۆرە کورتەنامەیە ڕاگەیاندووە و لە هەمان کاتیشدا بەشێک لەو چالاکانە بە نیازن لە پۆلیسی ژینگەی سایبێری (فتا)، سکاڵای خۆیان تۆمار بکەن.

شایانی ئاماژەیە لە ئێستادا و بە هۆی هەبوونی جم و جۆڵی سەربازی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئەگەری ڕاسانی نەتەوەکانی تری ئێرانیش هەیە و لەو بارەوە ڕژیم تووشی دڵەڕاوکێیەکی زۆر بووە و سەرجەم هەوڵەکانی خۆی بۆ کۆنترۆڵی ئەو دۆخە خستۆتە گەڕ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت