بەڕێوەچوونی سمینارێک لە پاریس لەلایەن ژنانی ئێرانییەوە لەسەر دۆخی ئافرەتان لە ئێران

0
596

ڕۆژی ١١ی مارس بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان، کۆڕی ژنانی ئێرانی بۆ دێموکراسی لە شارەوانی ناوچەی پاریس لە ژێر ناوی “خەباتی ژنان لێرە و لەوێ”، سمینارێکیان پێک هێنا.

لەو کۆنفرانس و کۆبوونەوەدا کە بە دوو زمانی فارسی و فەڕانسەوی پێشکەش کرا، سودابە ئەردەوان کە دەرهێنەرێکی جالاکی بواری مافی ئافرەتانە، کورتە فیلمێکی خۆی کە لە باری ژنانەوە بوو نمایش کرا و باسێکی لەسەر فیلمەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

دواتر خاتوو فاتمە کەریمی  کە خوێندکارێکی کوردە لە پاریس، باسێکی لەسەر خەباتی ژنان و بەتایبەت ژنانی کورد لە دوای شۆڕشی ئێران پێشکەش کرد و باسی لە قوربانی دان و تێکۆشانی ژنانی کورد بەتایبەتی لە سەردەمی خەباتی چەکدارای دا کرد.

دواتر خاتوو شەکیبا داوود کە چالاکیکی ژنانی ئەفغانستانە، باسێکی لەسەر ژنانی ئەفغانستان و چەوسانەوەیان لە ژێر ناوی ئایین و نەریتی کۆندا پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و باسی لە بەرباران و کوشتن و …تاد، لە ئەفغانستان کرد.

لە بەشێک لە کۆبوونەوەکەدا، ئیراندۆخت ئەنساری کە بەرپرسی ئەو ناوەندەیە چەند باسێکی لە سەر پرسی ژنان بەتایبەت لە ئێران پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.