هێڕشی ڕێکخراوی “ئەلعوقاب”ی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی لە ئەحواز

0
617

بە پێی زانیارییەکان لە شاری “سووسەنگرد”ی سەر بە پارێزگای خوزستانی ئەهواز  هێرش كراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران

ڕێکخراوی  “ئەلعوقاب”، “ سەر بە بزووتنەوەی عەرەبی ئازادیخوازی ئەلئەحواز” ئەنجام دانی ئەو تەقینەوەیان وەئەستۆ گرتووە و ڤیدیۆیەکیشی لەمەڕ ئەو هێڕشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بلاو کردۆتەوە.

ڕێکخراوی پارتیزانی “ئەلعوقاب” لە بەیاننامەیەکدا کە بڵاویان کردۆتەوە ڕایانگەیاندووە کە  لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا زیان و خەسارێکی زۆر وەبەر ئەو پادگانە کە شوێنی ڕاهێنانی “بەسیجی خەڵکی” عێراق ،حەشدی شەعبی” و “بەسیجەکانی” ڕێژیمی ئێرانە، کەوتووە و لەو  هێرشەدا 2 كەس لە هێزە سەربازییەكانی حكوومەت كوژراون و 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.

 شایانی ئاماژەیە کە  پێشتر، بزووتنەوەی عەرەبی ئازادیخوازی ئەلئەحواز لە بەیانییەیەکدا هەڕەشەی لە ڕژێمی ئێران کردبوو کە کردەوە “جەنایەتکارانەکانی” ئەو ڕێژیمە دەر‌هەق بە نەتەوەی عەرەبی “ئەلئەحواز” بێ وڵام ناهێڵێتەوە و پەنا بۆ ئۆپەراسیۆنی نیزامی دەبات.

 لە هەمانکاتێشدا ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە نێت لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە بنکەی العقاب لقی سەربازیی بزووتنەوەی عەرەبی ئازادیخوازی ئەلئەحواز بە چەک لە جۆری تیربار و بی کەی سی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو پادگانە و خەساری مادی و گیانیان بە هێزەکانی سوپای پاسداران گەیاندووە.

بزووتنەوەی عەرەبی ئازادیخوازی ئەلئەحواز یەکێک لە حیزبە سەربەخۆخوازەکانە کە بۆ سەربەخۆیی خەڵکی عەرەبی خووزستان خەبات دەکات و تا ئێستاش چەندین جار لەگەڵ هێزە نیزامییەکانی حکومەت لەو دەڤەرە تێکهەڵچوون و ماوەیەک لەوەی پێشیش ٢ کەس لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ئێرانیان کوشت.

ڕێکخراوە “ئەلعوقاب” لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا، کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری سەرجەم ئاژاوە و ناکۆکێکیانی ئێران دەزانێ و هەر بۆیەش لای وایە تەنیا ڕێکار، بزووتنەوەیەکی سەرانسەرییە بۆ لابردنی ئەو ڕژیمە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.