٦ کەسی تر لە بەندیخانەی ورمێ لەدار دران

0
677

ڕۆژی کورد:  ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٦ کەسی تر لە بەندیخانەی ورمێ لەدار دران.

ئەو ٦ کەسە کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانیی بە کاتی ئێران، بە تاوانی مادەی هۆشبەرەکان لە دار دراون.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی ناوەندەکانی چالاکی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە حەوتووی یەکەمی مانگی ژوئیەی 2016 لانیکەم 40 کەس لە باژێڕە جیاجیاکانی ئێران لە دار دراون و ئەژماری لەداردانەکانیش بەرەو زێدەبوونە.

ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران کە ڕۆژی سێ شەممە 5ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی بڵاو بۆتەوە دەڵێ لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ ـەوە تا ئێستا لانیکەم 250 زیندانی لە ئێران لەدار دراون.

بەوپێیە، لە ئێران هەر ڕۆژ لانیکەم یەک کەس لەدار دراوە کە لە چاو 25 ساڵی ڕابردوو، پەرەی سەندووە و زێدەترین ڕێژەی لەداردان لە ئەمساڵدا بووە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، ڕێژەی لەداردان لە ئێران لە مانگی ڕەمەزان، سەرەتاکانی نەورۆز و لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دادەبەزێ و لە چاو مانگەکانی تری ساڵ، کەمترە.

ئێران لە دوای چین، زێدەترین ئاماری لەدار دانی هەیە و پلەی دووهەمی بۆخۆی تۆمار کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت