سه‌رۆکی ئیداره‌ی پارکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ باسی له دابه‌زینی هه‌شت سانتی مه‌تری ڕێژه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له چاو ساڵی ڕابردوو كرد
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، “بێهزاد شیرپه‌نجه”وتی: ڕۆژی 25ی ڕێبه‌ندان ڕێژه‌ی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ به 1270.54 له‌چاو ساڵی ڕابردوو 1270.62 بووه که ئه‌مساڵ 8 سانتی مه‌تر له‌چاو ساڵی ڕابردوو دابه‌زینی بووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به بارودۆخی بارینه‌کان له پارکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ گوتی: بارودۆخی بارینه‌کان له پارکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له ڕۆژی 25ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ 24.1 میلیمه‌تره که له‌چاو ساڵی ڕابردوو 32.9 میلیمه‌تر بووه و 26.7 میلیمه‌تر دابه‌زینی بووه.