ئەژماری کوژراوانی ئێران لە شەڕی سووریە تەنیا لە مانگی ڕابردودا بوو بە 50 کەس

0
148

ڕۆژی کورد: لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی ٩ کەسی تر لە هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە شەڕی سووریە، ئەژماری کوژراوانی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، بوو بە ٥٠ کەس.

لە مانگی بانەمەڕی ئەم ساڵ دا، عەینووڵا تەبریزی، جێگری پێشووی فەرماندەی سپای مازەندەران، باسی لە مردنی لانیکەم ١٢٠٠ پاسداری ئێران لە شەڕی سووریە لە ٤ ساڵی ڕابردوودا کرد کە دەگوترێ ئەژمارێک لەو کوژراوانە ئەفغانی بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی جۆزەردانی ڕاگەیێنەکانی ئێران، ٩ کەسی تر لە هێزەکانی ئێران لە سووریە کوژراون و کەلاکەکانیان گەڕێنراوەتەوە ئێران.

بەپێی ماڵپەڕی خۆجێی ئاستان خەبەر لە گیلان، جەهانگیر جەعەرنیا، یەکێک لە فەرماندەکانی گوردانی تەکاوری سپای لەشکری ١٦ی قودسی گیلان لە باشووری حەلەب، کوژراوە. ئەو ماڵپەڕە هەروەها ڕایگەیاندووە،  ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی ئەمساڵ، کەلاکی ئەو کوژراوانە کە بەناوی “پارێزەرانی حەرەم” ناوی بردوون، دەنێژرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌