پێنج کەسی تریش لە زیندانی ورمێ بۆ سێدارە ئامادە کراون

0
606

دوابەدوایئەوەی کە ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی بانەمەڕ ٦ کەسی کورد لە زیندانی ورمێ لە سێدارە دران، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی بانەمەڕ، ٥ کەسی تر بۆ جێ بە جێ کردنی حوکمی سێدارە، بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانیبەندیخانەی ومرێ ڕاگوازران.

ڕۆژی کورد: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٨ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لانیکەم پێنج بەندکراو بە تاوانی کوشتن،  ڕەوانەی ژووری تاکە کەسییەکانی بەندیخانەی ورمی کران ئەوە لە حاڵێکدایە دۆینێ شەش بەندکراویتر به تاوانی مادە هۆشبەرەکان لەو بەندیخانەیە لە دار دران.
بە پێی هەواڵی ، هەواڵنێری هەرانا،  بەیانیی ئەمڕۆ لانیکەم پێنج بەندکراو بە تاوانی کوشتن لە بەندی 3 و4 بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕەوانەی بەندە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی ورمی کراون.

شۆناسی ئەم بەندکراوانە تا کاتی ئەم هەواڵە نادیارە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەیانی ئەمڕۆ حۆکمی لە دار درانی شەش بەندکراویتر بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان ، کە دوێنێ ڕەوانە ئەو بەندیخانە کرا بوون؛ بەڕێوە چوو.

هەرانا پێشتر لە دوو لیستەی جیاوازدا شۆناسی ۵٦ و ٦۹ کەس لە بەندکراوانی مەحکووم بە تاوانی کوشتن و مادە هۆشبەرەکانی لە بەندیخانەی ورمێ بڵاو کردبۆوە.

شایانی باسە، جێ بە جێ کردنی سزای سێدارە بەتایبەتی لە کوردستان و بەلووچستان و ناوچە کەمینەنشینەکانی ئیران، دوابەدوای بەڕێوەچوونی خولی دەیەمی هەڵبژاردنی مەجلیس لە ئێران پەرەی سەندووە.

هەر ئەمڕۆ حوکمی لە سێدارەدانی ٦ کەس لە زیندانی یەزد بەڕێوە چووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.