سیامەند ڕەحمان پاڵەوانی كورد بوو بە باڵوێزی نێونەتەوەیی تایبەت بە ژینگە

0
877

ڕۆژی کورد: سیامەند ڕەحمان” پاڵەوانی خەڵکی شاری شنۆ هاوڕێ لە گەڵ سێ وەرزشوانی دیکەی خەڵکی پارێزگای ورمێ وەکوو باڵوێزی نێونەتەوەیی ژینگە و زەریاچەی ورمێ ناسێندران.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، موحسێن شادی، سیامەند ڕەحمان،، عەبدوڕەزا عەلیزادە و تاهیر عاشوری ئەو چوار وەرزشوانە بوون کە لە نمایشی فیلمەکانی پێنجەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی فیلمی سەوز لە ورمێ بەشداریان کردبوو.

ئەم چوار یاریزانە بە ئامادەبوون لە ناو کۆڕی خوێندکارانی زانکۆی ورمێ پشتیوانی خۆیان لە چالاکییەکانی ژینگە پارێزی بۆ پاراستنی فرەیی ژینگەیی و سەرچاوە و سامانە سروشتییەکان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەریی گشتی ژینگە پارێزی پارێزگای ورمێ  لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی پێنجەمین مێهرەجانی نێونەتەوەیی نمایشی فیلمی سەوز لە شاری ورمێ بە پێدانی خەڵاتێک دەستخۆشی لەو چوار یاریزانە کرد کە وەکوو باڵوێزی وەرزشی و فەرهەنگی ژینگە دۆست بەشداریان لە مێهرەجانەکەدا کردبوو.

شایانی باسە کە سیامەند رەحمانی، بەهۆی كردەوەكانی لە پشێبڕكێیەكانی پاڵەوانێتیی ئازادی ئاسیا و ئۆقیانووسیە لە قەزەقستان، هەروەها بەهۆی هشت جار گۆڕینی ریكۆردی دەستەی سەر و قورسی جیهان لە ماوەی 15 مانگدا وەك وەرزشوانی هەڵبژێردراوی ئەم نازناوە، ناسێنراوە.

سیامەند ڕەحمانی کە کەسایەتییەکیخۆشەویستی لە ناو کوردستانی خۆرهەڵاتدا هەیە، سەرەڕای کەم ئەندام بوونی و نەبوونی توانایی بۆ هات و چوو، لە زۆربەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی پارێزگای ورمیدا بەشداریی چالاکانەی هەیە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە فستیڤاڵی دزەی مەرگەوەر سەر بە شاری ورمێشدا بەشداری کرد و بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.