کوژرانی چوار مەئمووری ناجا ـی ئێران لە ٢٤ کات ژمێری ڕابردوودا

0
582
ڕۆژی کورد: ڕۆژنامە و ماڵپەڕەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، هەواڵی کوژرانی ٤ مەئموونی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامییان بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵەکان ئەو چوار مەئموورە لە ٢٤ کات ژمێری رابردوودا و لە دوو عەمەلیاتی جیاوازدا، لە ئێرانشار و کازرون کوژراون، هەروەها مەئمورێکی تریش بریندار بووە.
شێوەی کوژرانی یەکێک لە مەئموورەکان بە گوێرەی لێدوانی هەوڵدەرییەکانی ئێران بەو شیوەیە بووە کە ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی خاکەلێوە، لە شاری کازرون، کەسێک کە دەگوترێ بە تاوانی ماددە هۆشبەرەکان  لە لایەن پۆلیسەوە گیراوە، چەکی یەکێک لە پۆلیسەکانی ئەستاندووە و هەر بەو چەکە سێ کەس لە مەئموورەکانی کوشتووە و یەکیشیانی بریندار کردوە.
ئەو ڕووداوە لە کەلانتەری ١١ی محەممەدی کازروون ڕووی داوە و تێیدا سەروان یۆسف فەرهادی و ستوان یەکەم عەباسی و ستوان سێهەم، سلێمان عابدی، کوژراون.
هەواڵەکان باس لە بریندار کران و دەست بە سەر کردنی تاوانبارەکە دەکەن.
ئەو هەواڵە لە لایەن دادستانی کازروون ـیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.