4 کەسی تر لە ئێران لە سێدارە دران

0
1104

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی ئێران، بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 27ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، 3 زیندانی لە بەندیخانە ناوەندیی گورگان، لە درا دراون.

ئەو سێ لەسێدارەدراوە کە تەمەنیان لە نێوان 18 تا 21 ساڵان دا بووە، تاوانبار بوون بەوەی کە هاوینی 1392ی هەتاوی هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی تر کە ڕایان کردووە و دەستبەسەر نەکراون، دەستدرێژیان کردۆتە سەر دوو ژن کە یەکیان شارۆمەندێکی ئوسترالیایی بووە.

دادگای تاوانەکانی پارێزگای گوڵستان لەژێر ناوی “موحارەبە” سزای سێدارەی بەسەر ئەو 3 کەسەدا سەپاندبوو و دیوانی باڵای ئێرانیش ئەو حوکمەی پشتڕاست کردبۆوە.

شوناسی ئەو سێ کەسە ڕانەگەیێندراوە.

لە لایەکی ترەوە، هەواڵدەریی ئیسنا هەواڵی لەسێدارەدانی لەپێش چاوی خەڵکی و بە ئاشکرای زیندانییەکی بەناوی “سەعید (محەممەد) بەهەشتی فەر، تەمەن 24 ساڵانی و خەڵکی باژێڕی جەهروۆمی بڵاو کردۆتەوە کە بە تاوانی بریندار کردنی ٩ ژن لە پشتەوەڕا و لەژێر ناوی “موحارەبە” سزای لەسێدارەدرانی بەسەردا سەپابوو.

407181_377

beheshtifar-sahamnews-1-e1471819392557

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.