چوار لاوی چالاکی کامیارانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەست بەسەر کران

0
629

لە درێژەی دەست بەسەرکرانەکان لە شاری کامیاران ئەمڕۆ ٢ کەسی تریش دەست ەسەر کران.

دوای ئەوەی کە لە ماوەی دۆینێ و ئەمڕۆ ٢٩ و ٣- بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی دوو گەنجی مەریوانی بە ناوەکانی “شاهۆ سادقی” و “ئارام محەممەدی” دەست بەسەر کران. ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو گەنجی تریش دەست بەسەر کراون.

“مێهرداد سەبووری” و “ئومید ئەحمەدی” دوو لاوی تری شاری کامیارانن کە ئەمڕۆ و لە درێژەی دەست بەسەرکرانی لاوانی شاری کامیاران لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەست بەسەر کراون.

شایەت حاڵێک لە شاری کامیارانەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و  باسی لە شێوەی دەست بەسەر کران و هێرش بردنە سەر ماڵی باوکی ئەو چالاکانە لە لایەن هیزە ئەمنیەکانەوە کرد و گوتی هێزە ئەمنیەکان بە شێوەیەکی زۆر نامەدەنیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو لاوانەی کامیاران و هەموو ماڵیان پشکنیون.

تا ئێستا لە شوێن و دۆخی دەروونی و جەشتەیی ئەو چالاکە کوردانە هیچ زانیارییەک لە دەستدا نیە.

ئیمان مورادوەیسی، چالاکی سیاسیی خەڵکی کامیاران لەمەر شیوازی دەست بەسەر کرانی ئەو چوار لاوە کوردە لە دوو ڕۆژ و کاتی جیاوازدا بە ڕۆژی کورد دوا و گوتی: “کۆماری ئیسلامی بە پێی پیلان و بۆ ساز کردنی ئاژاوە و ناباوەڕی و شکاندن و ڕووخاندنی دەروونی لاوانی کورد و چالاکانی مەدەنی و پەرە پێدانی ناباوەڕی، بە ئانقەست لە کاتی جیاوازدا کەسەکان دەگرێت و دەستبەسەریان دەکات.

مورادوەیسی لە درێژەدا گوتی: “ڕەژیم بەو شێوەیە دەیهەوێ وا نێشان بدات کە کەسی دەست بەسەر کراوی یەکەم ناوی کەسانی تری لەقاو داوە و دان پیدانانی کردووە و بەو شێوەیە لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە بابەتی زیاتر (ئەگەر هەبێ) دەکات و بەو شێوە ئاڵۆزی و کشە دەخاتە ناو چالاکنی تر و بنەماڵەی دەست بەسەر کراوەکان.”

13228136_1776925349186353_1506858659_n

kamiaran

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.