ڕۆژی کورد: کەسی گومان لێکراو بە تەقینەوە لە ئاڵمان کوژرا

0
654

لە ماوەی یەک حەوتووی ڕابردوودا بۆ جاری سێیەم لە ئەیالەتی باواریا، هێرش کرا سەر خەڵک.

ڕۆژی کورد: لە باژێڕی ئانسباخ ـلە باشووری ئاڵمان لە نزیکیی شاری نۆرمبێرگ، تانکەرێک تەقیەوە و کەسێک کە گومانی تەقینەوەکەی لەسەرە کوژراوە و ١٢ کەسیش بریندار بوون کە برینی ٣ کەسیان قووڵە.

پۆلیس ڕایگەیاندووە کە بە پێی زانیارییە هەنووکەییەکان کەسی کوژراو هۆکاری ئەو هێرش و تەقینەوەیە بووە.

وەزارەتی کار و باری باواریا گوتیشێ: “ئامانج لەو بۆمب دانانەوەیە تا ئێستاش ڕوون نیە بەڵام نزیک بە ٢ هەزار کەس کە لە فستڤاڵێکی موسیقی لە نزیک شوێنەکە بوون و هەموویان ڕاگوازراون.

هەواڵدەرییەکانی ئاڵمان دەڵێن ئەو تەقینەوەیە نزیک کاتژێم ٢٢ی شەو بە کاتی ئاڵمان لە مەیخانەیەک لە نزیکیی شوێنی چوونە ژووری فستیڤاڵەکە ڕووی داوە.

هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵێن پێدەچێ ئەو تەقینەوەیە بە هۆی تەقینی بۆڕی گاز بووبێ بەڵآم وەزارەتی ناوخۆی باواریا دەڵێ ئەو تەقینەوەیە بەئانقەست بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت