ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: 380 زیندانیی بڕوامەندی ئایینی لە ئێران هەیە

0
721

ڕۆژی کورد: بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بوای ئازادیی ڕادەربڕین کە ڕۆژی چوارشەممە 20ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی بڵاو بۆتەوە، تا کۆتایی ساڵی زاینیی ڕابردوو (2015)، 380 زیندانیی بڕوامەندی ئایینی لە ئێران هەبووە.

سەرجەم ئەو زیندانییە باوەڕمەندە ئاینیانە بە هۆی ئەندامەتی لە گرووپگەلی کەمینە ئاینییەکان یان چالاکیی ئاینی دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماری ئەو زیندانییانە بە پێی جیاکردنەوەی بیروڕای ئایینی بریتین لە: 250 سوننە مەزهەب، 82 بەهایی، 26 نوێ ئایینی مەسیحی، 16 سوننەی سۆفی، 10 کەسی یارسان، 3 نوێ ئایین کە لە شیعەوە بوون بە سوننە و هەروەها 2 کەسی زەردەشتی.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لە ساڵی 2015دا لانیکەم 20 کەس بە تاوانی شەڕ لەگەڵ خوا لە سێدارە دراون کە زۆربەیان کوردی سوننە مەزهەب بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها ئاماژە بە ئازار و ئەشکەنجەی بەردەوامی ئەو زیندانیانە لە لایەن بنکە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمی ئێران و بەرپرسانی زیندانەکان کراوە و گوتراوە کە تەنانەت مافە سەرەتاییەکانیشیان پێشێل کراوە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٢٢ کەسی کوردی سوننە مەزهەب لە لایەن دەزگای دادوەریی ڕژیم لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران و دەگوترێ ١٨ کەسی تریش چاوەڕوانی بەڕێوەچونی سزای لەسێدارەدرانیانن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.