٣ کوردی یارسان بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی، لێوی خۆیان دەدروون

0
79

ڕۆژی کورد: چالاکانی یارسان لە ڕاگەیێندراوەێکدا مانگرتن لە خواردنی ٣ چالاکی یارسانیانیان لە کاتی سەردانی حەسەن ڕوحانی بۆ پارێزگای کرماشان، ڕاگەیاند.

چالاکانی کوردی یارسان لە ڕاگەیێندراوێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە گوێ نەدانی بەرپرسانی ڕژیم بە داواکارییەکانیان و هەوەها هەبوونی هەڵاواردنی نەرێنی لەسەر یارسانەکان و بە فەرمی نەناسرانی ئایینەکەیان لە لایەن ڕژیمەوە، دەربڕینی ناڕەزایەتیی کردەیی خۆیان لە کاتی سەردانی حەسەن ڕوحانی بۆ پارێزگای کرماشان، ڕاگەیاند.

لە بەشێک لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە ٣ کەس لە چالاکانی یاری بە نوێنەرایەتی لە سێ قوقنووسی یارسان -نیکمەرد تاهیری، کاکی حەسەن ڕەزەوی و محەممەد قەنبەری- لە سەرەتای هاتنی حەسەن ڕوحانی بۆ پارێزگای کرماشان تا کاتی ڕۆیشتنی ناوبراو، لێویان دەدوورن و مان لە خواردن دەگرن.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە کە: پارلمانی ئێران بە شێوەیەکی یەک لایەنە، پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ یارسانیەکان پچڕاندووە و بەڵێنییەکانی لاریجانی بە کۆمەڵەی ڕاوێژکاریی یارسان بەدینەهاتوون و مافیای حکومەتی لە کرماشان بوونی هەیە و هیچ کام لە بەڵێنییەکانی حەسەن ڕووحانی بە کەمینە ئایینییەکان نەهاتۆتە دی، هەر بۆیەش لە سەرەتای هاتنی حەسەن ڕوحانی تا کاتی چوونە دەری لەو پارێزگایە، لێوی خۆیان دەدوورن و ڕۆژووی بیدەنگی دەگرن.

چالاکانی یارسان هەروەها داوای یارمەتی و هاوکاری لەسەر جەم خەڵکی ئێران و مرۆڤە خاوەن شەڕەفەکان دەکەن.

بۆ بینینی ڤیدیۆی بانگەوازیەکە لێرە کرتە بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت