سێ گریلای پژاک لە شارەدێی نەڵاس ـی سەر بە شاری سەردەشت شەهید کران و سووتێندران

0
797

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری سەردەشت، دۆینێ یەکشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی سێ گریلای پژاک (لقی ڕۆژهەلاتیی پ ک ک) لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامییەوە شەهید کران.

دۆینێ یەکشەممە کات ژمێر ٧ی سەر لە ئێوارە، لە بەری نەڵاس بەرەو گوندی ئاغەڵان، سێ ئەندامی پژاک کە بە سواری جیب گاڵانتێک بەرو گوندی ئاغەڵان لە ڕێگادا بوون،  کەوتنە بەر دەست ڕێژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و لە ئەنجامدا شەهید ىوون.

شایانی ئاماژەیە بە گوێرەی گێڕانەوەی شایەتحاڵێک بۆ هەواڵنێری ڕۆژی کورد، بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم، جیبەکەوە سوتاوە و سەرجەم سەرنشینەکانی ناو جیبەکە گیانیان لە دەست دا و ئاگریان تێبەر بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە بە هەواڵنێری ڕۆژی کوردی ڕاگەیاندووە کە سیخوڕەکان بە هەڵە ڕاپۆرتیان داوە کە ئەو سێ گریلایە، پێشمەرگە و ئەندانی حیزبی دێموکراتن و بەو هۆیەوە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆسەیان بۆ داندراوە و لە ئەنجامدا و بە هۆی سووتانی جیب گاڵانتەکەوە سووتاون و شەهید بوون.

پێویست بە ئاماژەیە کە دواتر تەرمی ئەو گریلایانە و خودی جیب گاڵانتەکە و سەرجەم تەرمەکانی تری ناو گاڵانتەکە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراون.

بە هۆی سووتانی ئەو جیب گاڵانتە و ئاگرکەوتنەوە، بەشێکی زۆر و بەرچاو لە لەوەڕگەی ئەو ناوچەیە، سووتاوە و ئاگری گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت