٣ گەنجی کوردی تر لە سەقز لە سێدارە دران

0
854

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٣ گەنجی تری کورد بە تاوانی “تۆڵە” و “مادەهۆشبەرەکان” لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز، لە سێدارە دران.

لە درێژەی لەسێدارەدانی کوردەکان لە ئێران کە لە چەند ڕۆژی دواییدا بە شێوەیەکی یەکجار بەرچاو پەرەی سەندووە، سێ گەنجی تری کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز لە سێدارەدران کە بریتین لە:

  • مستەفا سەلیم زادە، 23 ساڵان بە تاوانی تۆڵە
  • لوقمان ڕەشیدی، ٢٧ ساڵان بە تاوانی مادەهۆشبەرەکان
  • کاوە سۆهرابی، ٣١ ساڵان بە تاوانی مادە هۆشبەرەکان.

ئەو سێ زیندانیە کوردە ڕۆژی دۆینێ، سێ شەممە 11ی گەلاوێژ ڕاگوازرابوونە ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندیخانەی سەقز و ئەمڕۆ لە دار دران.

 سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ڕۆژی کورد لەمبارەوە گوتی: “بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو سێ زیندانیە کوردە بە تاوانی “تۆڵە” و “مادە هۆشبەرەکان” لە سێدارە دران کە تاوانی مادە هۆشبەرەکان تا ئێستاش بەپێی هیچ بەڵگەیەک پشتڕاست نەکراوەتەوە و لەسەریان نەسەلمابوو بەڵام بەو حاڵەشەوە سزاکەیان لەسەر جێبەجێ کرا”.

لە ماوەی چەند ڕۆژی دواییدا، شەپۆلێکی بەرچاو لە لەسێدارەدانی کوردستانیان بە تاوانی جیاجیا دەستی پێکردۆتەوەو لە ٣ ڕۆژی دواییدا لانیکەم ٣٣ کەس لە سێدارە دراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت