بۆکان: هێزەکانی ڕژیم ٣ برایان دەست بەسەر کرد

0
809

بەپێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکانەوە بە ناوەندی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد گەیشتوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوە، کات ژمێر شەشی سەر لە بەیانی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و دژە یاساییانە، هێرشیان کردە سەر ماڵێک لە مەجبووراوە و سێ برایان دەست بەسەر کرد.

شایەتحاڵێک بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: هێزە ئەمنیەتییەکان بەو پەڕی ناجوامیری هەڵیانکوتایە سەر ئەو سێ گەنجە کە لە ماڵی باوکیان بوون، هەر سێکیان لە خەودابوون لە ماڵی باوکیان کە لە گەڕەکی ئیسلام ئابادە، ٣ ترۆمبیل هێز بۆ دەست بەسەر کردنی ئەو ٣ برایە هاتبوو، ئەفشین خۆی بە دەستەوە نەدەدا، ئەوە بوو کە بە قۆنداغی تفەنگەکە هێرشیان کردە سەر و خستیان.

ناسنامەی ئەو سێ برایە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی خاکەلیوەی ١٣٩٥ی هەتاوی دەست بەسەر کراون بریتییە لە:

ئەفشین حەیدەرزادە، کوڕی عەبدووڵڵا، لەدایک بووی ١٣٦٥

حامید حەیدەرزادە، کوڕی عەبدووڵا، لە دایک بووی ١٣٦٩

سەعید حەیدەرزادە، کوڕی عەبدووڵلا، لەدایک بووی ١٣٧١

دەست بەسەر کردنی خەڵک و چالاکوانان لە کوردستانی خۆرهەڵات

سێ گەنجی گوندی سەرچنار دەست بەسەر کران: سێ گەنجە بریتییە لە: سامان چ و موحسین . ک  کە سامان دۆینێ دووشەممە ٢٣ی خاکەلیوە دەست بەسەر کراوە و موحسێن ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ی خاکەلێوە.

تاهیر قادرزادە، ئەندامی ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە تاوانی پرۆپاگەندە بە دژی ڕژیم بە ٩١ ڕۆژ زیندانی هەڵواسراو مەحکووم کرا

ڕۆژی شەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی نەورۆزی لە مەیدانی دارسەیران ـی شاری مەریوان، بەشێکی بەرچاو لە هاوشارییانی مەریوانی لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەست بەسەر کران.

ڕۆژی  سێ شەممە ٢٥ی ڕەشەممە و دوایین سێ شەممەی ساڵ و ناسراوا بە چوارشەممە سووری، لە شاری کرماشانەوە لە کوردستانی خۆرهەڵات، لە کات ژمێر حەوتی ئێوارەوە لە شاری کرماشان لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و خەڵکی ئەم شارە شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە کە بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، زیاتر لە ١٠٠ گەنجی ئەو شارە دەست بەسەر کران.

سێ هاووڵاتی کورد لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ڕەشەممە بە ناوەکانی “پوویا و ئارمان حوسێن پەناهی” و “پوویا موقەدەم” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەکەن کە بۆ شوێنی نادیار ڕاگواستراون و تا ئێستاش هیچ زانیاریییەک لەمەڕ دۆخی جەستەیی و دەروونی و شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەست بەسەر بوونیان لەبەر دەست دا نییە.

رۆژی دووشەممە ١٧ی ڕەشەممە یەکێک لە هەڵسووڕانی کرێکاری بە ناوی ((جلیل محمدی)) لەلایان ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەەوە دەست بەسەر کرا.

ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ئەو ساڵ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی سیروان کەماڵی لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە ناو ماڵی باوکی لە لایەن سێ مەئمووری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە قۆڵبەست و دەست بەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.

پشتیوان نەهرۆیی، گونجێکی کۆڵبەر و کاسبکاری خەڵکی گوندی ئارموردەی سەر بە شاری بانە کە لە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دەزگا تەناهییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەست بەسەر کراوە، تا ئێستاش هیچ باس و زانیارییەک لەسەر دۆخ و چارەنووسی لەبەردەسیدا نیە. ناوبراو بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دەست بەسەر کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.