دوو تەقینەوە لە کوردستانی باکوور و باشوور هاتە ئاراوە

0
911

ڕۆژی کورد:  شەوی شەممە 29ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، لە ڕێوڕەسمێکی خەنەبەدانی کوردانی شارۆچكه‌ی شاهینبه‌ی لە عەنتابی کوردستانی باکوور، تەقینەوەیەکی خۆکوژی روویدا و لە ئەنجامدا 30 کەس گیانیان لەدەستدا.

خۆكوژه‌كه‌ بڕێکی زۆر ته‌قه‌مه‌نی كاریگه‌ر و بزمار و ورده‌ ئاسن و بورغی زۆری خستبووە نێو ئێلەگەکەی و خۆی تەقاندەوە.

له‌ پاڵ زیانی گیانی، زیانێكی زۆری ماددی بەر كۆڵانه‌كانی گه‌ڕه‌كی به‌یباخچه‌ کە تەقینەوەکەی تێدا کرا كه‌وت. جامی په‌نجه‌ره‌كان، ده‌رگاكان و به‌شێك له‌ دیواری خانووه‌ نزیكه‌كانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووە.

زۆربەی هاونیشتمانیان پێداگری ده‌كه‌ن لەوەی داعش ئه‌م كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌ی كردووه‌، چونكه‌ ماوه‌یه‌ك ئه‌م شاره‌ ببووه‌ لانه‌ی شانه‌ نهێنییه‌كانی داعش.

لە لایەکی ترەوە، دوو تەقینەوە لە دوو شوێنی جیای باژێڕی کەرکووک روویاندا و منداڵێکی خۆکوژیش دەستبەسەر کرا کە ویستوویەتی بەپشتێنی بۆمبڕێژکراو خۆی بتەقێنێتەوە.

شەوی یەکشەممە 30ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، دوای ئەوەی لە گەڕەکی واستی کەرکووک، خۆکوژێک بە پشتێنەیەكی بۆمبڕێژکراوەوە لەبەردەم حوسێنییەی ئیمام جەعفەر خۆی تەقاندەوە و پۆلیسێک برینداربوو، لەگەڕەکی حوزەیرانی شاری کەرکووک تەقینەوەیەکی دیکە ڕوویدا.

خۆكوژەكە منداڵێکی تەمەنی 13 ساڵە بووە کە ویستوویەتی لە گەڕەكی تسعینی باژێڕی کەرکووک خۆی بتەقێنێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.