28ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی هێرشی داعشەکانی ئێران بۆ سەر خەڵک و خاکی کوردستان

0
961

نووسین: ئاسۆ ڕوانسەری

28ی گەلاوێژی ساڵی 1358 هەتاوی لە ڕاستیدا هێرشێک بۆ سەندنەوەی ئەو بەڵێنانەو ئەو خەونانە بوو کە پێشتر بە گەلانی ئێران و بەتایبەت بە گەلی کورد و سەرۆکی شەهید کراوی د.قاسملوو درابوو.
لە 27ی گەلاوێژی ئەو ساڵەدا، خومەینی بە گوتاری:

لە لایەن خەڵک و ئەرتەش و سوپاوە داوام لێ کراوە فەرمانی هێرش بۆ پاوە بدەم و کۆتایی بەم کارەساتە بهێنرێت، من سوپاسی وان دەکەم و هەڕەشە لە ئەرتەشوو ژاندارمری دەکەم ئەگەر بە تۆپ و تانک و هێزە چەکدارەکانەوە تا 24 کاتژمێری دیکە بەرەو پاوە نەڕۆن، حەمووتان بە بەرپرس دەزانم، فەرمانی هێرش کردنی بۆ سەر گەلی کورد و کوردستان دا، لە لایەکی دیکەوە بەنی سەدر- سەرۆک کۆماری ئەو کات- بە گوتاری تا لەناویان نەبەن بەندی پۆتینەکانیان نەکەنەوە پشتگیری بە فەرمانەکەی خومەینی دا و لە ڕۆژی 28ی گەلاوێژدا سوپای تاریکپەرەستان و داعشەکانی ئەو کات هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر کوردستان هێناو لە هیچ بنەمایەکی شەرعی و مافی مرۆڤ و نێودەوڵەتی شەرمیان نەکرد و بە دڕندەترین شێوە دەستیان بە داگیرکاری و ڕژاندنی خوێنی پاکی خەڵکی کوردستان بە ژن و منداڵ و گەورەو چووکەوە کرد و سادقی خاڵخاڵی وەکوو حاکم شەرعی ئێران ڕەوانەی کوردستان کراو لە کرماشانەوە تا ورمێ دەستی لە هیچ جۆرە جەنایەتێک نەشوشت و بە دادگاییەکی چەند چرکەیی خوێنی گەلی کوردی حەڵاڵ دەکرد.
لێرەدا دەمانەوێ یەکێ لە چۆنیەتی بەڕێوە چوونی دادگایەکان باس بکەین:

خەڵکی بە ڕیزەوە دەوەستان و بە بێ پرسینەوە لە هۆکاری دەستبەسەرگرتنەکەی، بەشێوەی تۆ ئازادی تۆ ئێعدامی فەرمانی دەردەکرد، یانی لە 10 کەس بە ڕاندۆم پێنج کەس شەهید دەبوون و پێنجی دیکەش ئازاد دەکران، کە هەڵبەت زۆرینەی ئەو ئازادکراوانەش بە هۆی گەنجیەتی، جلی جوان لە بەر کردن و چەند هۆیەکی ترەوە شەهید دەکران و ئازاد نەدەبوون.

لە بەرانبەر ئەم هێرشەدا خەڵکی بەشەرەفی کوردستان هەموویان پێشمەرگە ئاسایانە بەرەوڕووی تاریکپەرەستان بوونەوەو ئەفسانەی بەرگری پاوە، سنە، کامیاران، سەقز، مەهابادیان ڕەخساند.
ڕژیم کە ماندوو ببوو بۆ کارئاسانی خۆی دەستی بە دژایەتی ئایینی و نەتەوەیی درووست کردن لە ڕێگای جاشەکانەوە کرد و شەڕی شێعەو سونە، کورد و تورک، تورک و ئەرمەنی بەرپا کرد و لە هەدنێ شار وەکوو نەغەدە، کرماشان و تیکانتەپە سەرکەوتنێکی چووکەی بەدەست هێنا.

شایەنی باسە لێرەدا ناوی چەند هاوڵاتیەک کە لە دوای فەرمانی هێرشی خومەینی و بەنی سەدر بۆ کوردستان درا بەرین:

1-لە کاتژمێر 2:40 خولەکی بەیانی ڕۆژی 28ی گەلاوێژی 1358ی هەتاوی لە دیزڵ ئابادی کرماشان یازدە کەس لە سێدارەدران بەم ناوانە:

عەبدوڵا نووری، هووشەنگ عەزیزی، موحەمەد مەحموودی، یەدوڵڵا مەحموودی، حسێن شیبانی، هورموز گورجی، مزەفەر فەتاحی، موحەمەد عیزەتی، موحەمەد عەزیزی، ئازەرنووش مەهدەویان، ئەسغەر بێهبوود
2-کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێ ڕەزبەر لە مەریوان ئەم کەسانە شەهید کران:
حسێن سوڵتانی، ئەمین سوڵتانی، ئەحمەد خزری، حسێن خزری، فایەق عەزیزی، عەلی داستان، بەهمەن ئەخزەری، جەلال نەسیمی، ئەحمەدی قادرزادە
3-لە ڕۆژی پێنجی ڕەزبەردا ئەم کەسانە لە سنە لە کاتژمێر پێنجی دوای نیوەڕۆدا شەهید کران:
ئەحسەن ناهید، شەهریار ناهید، جەمیل یەخەچاڵی، ناسر سەلیمی، عەبدوڵڵا فوولادی، مزەفەر نیازمەند، سیرووس مەنووچێهری، ئەسغەر موبسری، مزەفەر ڕەحیمی، عیسا پیروولی، عەتا زەندی
4-لە کاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی شەشی ڕەزبەر ئەم کەسانە لە سەقز شەهید کران:
ئەحمەد سەعیدی، قادر بەهار، ڕەسووڵ ئەمینی، ناجی خورشیدی، کەریم ڕەزایی، ئەنوەر ئەردەڵان،سەیفوڵڵا فەیزی، عەلی فەخرایی، عەبدوڵڵا بەهرامی، حەسەن ئەحمەدی، موحەمەد نوقرەهایی، کەریم شیرینی، ئەبووبەکر حەمیدی، ئەحمەد موقەدەم، جەلیل جەماڵزادە، موحەمەد غەفاری، خاتر خەتیبی، ناسر حەدادی.
لێرەدا تەنیا بەشێک لە خوێنڕشتنەکانی ئێران دژی گەلی کورد باس کراو تا ئەم ساتە وەختەش هەر بەردەوامەو کەم نەبوەو زۆرتریش بوە، بەڵام بەداخەوە وێڕای ئەوە ڕۆژهەڵات حەموو کات پشتگیری پارتەکانی دیکەی کردوە، لە زاری چەند بەرپرسێکی نابەرپرس وەکوو کەرەیلان دەبیستین کە دەڵێ دوژمنایەتی لەگەڵ ئێران خزمەت بە تورکیاو سعوودیەو ئەمریکایە، بەڵام هاوکاری وان دەگەڵ ئێران کارێکی شۆڕشگێڕانەو لە پێناو ڕزگاری گەلی کوردە. بەڵێ دژایەتی ئێران بۆ تۆ کارێکی باش نیە ڕەنگە خەڵکی باکوور ڕاچڵەکێن و بڵێن ئەی گەر ئێران دۆستی کوردە ئەوە نیە کورد دەکوژێت و لە تورکیا خراپتر دەکات و چیدی نان و خوانی وی و جەمیل بایک و وێلاکانیان لە ورمێ بکەوێتە مەترسیەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.