توركیه‌ داوای 30 جار زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ساڵح موسلیم ده‌كا

0
260

سه‌رۆكی داواكاری گشتیی توركیه‌ داوای 30 جار زیندانیی هه‌تاهه‌تایی بۆ ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتیی دیموكراتی كورد په‌یه‌ده‌ ده‌كات.

ئاژانسی دۆغانی توركیه‌ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌، داواكاری گشتیی توركیه‌ داوای‌ 30 جار زیندانیكردن بۆ ساڵح موسلیم و 68 به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ ده‌كات، ئه‌ویش به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مانگی‌ ئۆكتۆبری ئه‌مساڵی‌ توركیه‌.
له‌ دوای بڕیاره‌كه‌ش, ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده‌ ڕایگه‌یاندوه‌، بڕیاره‌كه‌ی توركیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیركردنی جیدی نییه‌و ئه‌وان هاووڵاتیی وڵاتێكی ترن نه‌ك توركیه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت