٢٣ دووکاندار و بازاڕیی سەقز بە هۆی بەشداری لە مانگرتنی گشتیی ٢٢ی پووشپەڕ، سزا دران

0
624

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشێ هەواڵی ناوەندی ڕٶژی کورد، لقی یەکەمی بێدادگای شاری سەقز بە هۆی بەشداری کردن لە مانگرتنی گشتیی لە ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵدا، سزای نەغدی بەسەر ٢٣ دوکانداری شاری سەقزدا سەپاند.

سەپاندنی ئەو حوکمە لە لایەن بێدادگای سەقزەوە لە حاڵێکدا بووە کە هیچ کام لەو دوکاندارانە کاتی محاکەمە لە بێدادگا ئامادە نەبوون و حوکمەکە بە بێ بوون و محاکەمەی ئەوان دەرچووە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری سەقز، پشتڕاستی کردەوە کە ڕۆژی پێج شەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، بێدادگای شاری سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر “شایق”، سزای بەغدی بەسەر ٢٣ کاسبکار و دوکانداری شاری سەرقزدا سەپاندووە، تاوانی ئەو دوکاندارانە بەشداری لە مانگرتنی گشتی لە ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵدا و داخستنی دووکان لەم ڕۆژەدا بووە.

دەگوترێ هەر کام لەو خاوەن دوکانانە سزای بڕەپارەی ١٠١ هەزار تا ٢٠١ هەزار تمەنیان بەسەردا سەپاوە و حوکمەکانیشیان گەیشتۆتە دەستی.

ئەو ٢٣ کاسبکار و دووکاندارەی شاری سەقز، لە ڕٶژی مانگرتنی گشتیی ڕۆژی ٢٢ی پووشپەڕدا و بە هۆی داخستنی دووکان و بازاڕەکانیان، لە لایەن جل شەخسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرابوون و دوای چەند کاتژمێر لێکۆڵینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

بێدادگای شاری سەقز ئەو ٢٣ هاووڵاتییە دووکاندارەی بە بەشداریی بەربەرین لە مانگرتن و هاندانی خەڵک بۆ داخستنی دووکان و بازاڕ، تاوانبار کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت