بیست و یه‌ك زیندانی مەزهەبیی سوننی، لەدار دران

0
263

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان 21 زیندانی سوننە مەزهەب، ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی لە زیندانی گەوهەردەشت (ڕەجایی شار)ـی کەرەج لە دار دراون.
ئەندامی بنەماڵەی یەکێک لە سێدارەدراوەان لە لێدوانێک بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی: “ئەمڕۆ لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتەوە، هەواڵی لە سێدارەدانی کوڕەکەمان پێڕاگەیێندراو تا ئێستاش ١٧ بنەماڵە تەرمی کوڕەکانی خۆیان بینوە.”
تا ئێستا ناوی ١٨ کەس لەو کەسانە کە ئەمڕۆ لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دراون ئاشکرا بووە کە بریتییە لە:
1- کاوە شەریفی
2- ئەحمەد نەسیری
3- ئیدریس نیعەمتی
4- ئارەش شەریفی
5- پوریا محەممەدی
6- عەبدووڕەحمان سنگانی
7- نەسڕووڵا مورادی
8- بێهرووز شانەزەری
9- بەهمەن ڕەحیمی
10- عالەم بەرماشتی
11- تالب مەلەکی
12- شەهرام ئەحمه‌دی
13- سەید شاهۆ ئیبراهیمی
14- تەیمووڕ نادری زادە
15- کاوە وەیسی
16- فەرزاد هونەرجوو
17- فەڕشید ناسری
18- فەرزاد شانەزەری
هەروەک لە هەواڵەکانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاویی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، گاردی تایبەت، لە هەڵکوتانێکی کوت و پڕدا، هەڵیکوتابۆ سەر بەندیخانەی ڕەجایی شار و دوای لێدانی دەستبەند لە لاق و دەستیان، ئەو کەسانەی ڕاگواستبوو.
لەداردانی ئەو کەسانە دوابەدوای دانپێدانانی تەلەڤیزیۆنی لە لایەن ڕژیمەوە بوو کە کاوە شەریفی لە فایلێکی دەنگیدا سەرجەم ئەو دانپێدانانەی بە شانۆکاری لەقەڵەم دابوو و گوتبووی ئەگەری ئەوە هەیە بە زوویی لە سێدارە بدرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت