دوو ووەرزشوانی کوردی کرماشان، میداڵی بۆرۆنزی قارەمانەتیی ئاسیایان بردەوە

0
1625

ڕۆژی کورد: ئەشکان دولفانی سانداکاری کرماشانی، لە کێشی ژێر 90 کیلۆگرەمدا، لە کێبڕکێکانی پاڵەوانەتیی وشۆی گەورەساڵانی ئاسیا کە ڕۆژی پێنج شەممە 11ی خەرمانان لە باژێڕی تایپە ـی تایوان دەستی پێکرد و دۆینێ دووشەممە 15ی خەرمانان کۆتایی پێهات، میداڵی بۆرۆنزی بردەوە.

لە لایەکی تریشەوە مریەم هاشمی، وشۆکارێکی تری کوردی کرماشانی لە بەشی ئافرەتان لە قۆناغی نیوەکۆتایی لە کێشی 70 کیلۆگرەمدا لەگەڵ “ژینگ لیان وان” نوێنەری چێن چووە مەیدان و یاری کرد بەڵام نەیتوانی بچتە قۆناغی کۆتایی و ئەویش میداڵی بۆرۆنزی بردەوە.

سەرکەوتنی بەردەوامی وەرزشوانانی کورد لە ئێران لە حاڵێکدایە کە وەرزشوانانی کورد لە هەموو ڕوویەکەوە، دەستەویەخەی نابەرانبەری و هەڵاواردنێکی زۆرن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت