٢ کۆڵبەری تری کورد کوژران برینداربوون

0
784

ڕۆژی کورد: ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “هێ‌”ی سەر بە باژێڕی شنۆ بە لە خاڵە سنوورییەکانی کێلەشین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.

شوناسی ئەو کاسبکارە کوردە، خالید بەنگینی، کوڕی مام زەینەددین، خەڵکی گوندی “هێ”، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵ، ڕاگەیێندراوە.

لە لایەکی ترەوە، ڕۆژی سێ شەممە، ٢٦گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، كاسبكارێكی خەڵكی گوندی تفڵی سەر بە باژێڕی سەوڵاوا بە هۆی تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بووە.

شوناسی ئەو کۆڵبەرە کوردە، “ئازاد” ڕاگەیێندراوە کە لە سنووری نەوسود تەقەی لێكرا و بە سەختی بریندار بووە.

“ئازاد: بۆ نەخۆشخانەیەکی باژێڕی کرماشان ڕاگواستراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.