دوو کچە کوردی دەستبەسەر کراو، ١٩٧ ڕۆژە بێ سەروشوێنن

0
949

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی بۆکان، کچە کوردێکی بۆکانی بەناوی “مەنیژە فاتحی”، کچی بەهمەن، تەمەن ٢٢ ساڵان، کە ماوەی 165 ڕۆژ لەمەوپێش لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کراوە، تا ئێستا بێ سەروشوێنە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیران و چارەنووس و دۆخی ڕەوانی و جەستەیی لەبەردەست دا نیە.

یەکێک لە خزم و نزیکانی بنەماڵەی فاتحی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە گوتی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی باژێڕی بۆکان، ڕێکەوتی 15ی ڕەشەممەی 1394ی هەتاوی، چوونە ماڵی مەنیژە و دوای گەڕانی ماڵەکەیان، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەسەری نیە و نازاندرێت لە کوێیە و لە چ دۆخێکدایە و بە چ تاوانێک گیراوە”.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی فاتحی لەمبارەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: “کاتژمێر ٧ی شەو بوو، ٣ کەس لە هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیم هاتنە ناو ماڵ و بێ ئەوەی کە هیچ مۆڵەتێکی یاسایی و دادوەرییان پێبێ، مەنیژەیان دەستبەسەر کرد و بردیان، سەرەڕای ئەوەی کە بنەماڵە بەدواداچوونێکی زۆریان بۆ کردووە و بنکەی پەیوەندیدار نەماوە لە بۆکان و ورمێ، نەچووبن، بەڵام تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نیە و هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە و ئێستاش 165 ڕۆژە، مەنیژە بێ سەر و شوێنە و بنەماڵە بە تووندی نیگەرانن”.

لەلایەکی تریشەوە “سەحەر فەیزی”، کچە کوردی خوێندکاری بواری بەڕێوبەربەریی بازرگانیی زانکۆی تەورێز، کچی مستەفا و تەمەن ٢٤ ساڵان کە ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەن مەئموورە جل شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم لە باژێڕی سەقز کە بە هۆی بەشداریی چالاکانە لە مانگرتنی ٢٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ، دەستبەسەر کراوە، دوای تێپەڕبوونی 31 ڕۆژ لە دەستبەسەربوونی تا ئەمڕۆش هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نەبوو.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.