30 کوژراو و 84 بریندار لە هێرش بۆ سەر تازێدارانی شیعە لە ئەفغانستان

0
1022

بەرپرسانی خۆجێی ویلایەتی بەلخ دەڵێن ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ولسوالی ـی باژێڕی بەلخ لە ئەفغانستان، لانیکەم ١٤ کەس کوژراون و 28 کەس بریندار بوون.

ڕۆژی کورد: مونیر فەرهاد ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەری ویلایەتی بەلخ بە بی بی سی گوتووە کە ئەو بۆمبە لە تیری کارەبایەکدا داندراوە و لە ڕێگای دوورەوە تەقێندراوەتەوە.

فەرهاد هەروەها گوتووشیەتی کە ئەو تەقینەوەیە کاتێک ئەنجام دراوە کە کەسانیتازێدار لە مزگەوتەکە چوونە دەر.

پێشتر لە بەلخ هیچ هێرشێک نەکراوەتە سەر باوەڕمەندانی شیعە و ئەوە یەکەم جارە لە ولسوالی، هێرشێکی ئەوتۆ هاتۆتە ئاراوە.

بەشێک لە شایەت حاڵان بە هەواڵنێری بی بی سی یان ڕاگەیاندوە کە ئەوان سەرەتا بینیویانە کە بۆمبێکی دەستی هاویژراوەتە ناو خەڵکەکە و دواتر دەنگی تەقینەوە هاتووە و بەدوایئەودا دەنگی تەقینەوەیەکی بەربڵاو بیستراوە.

هەروەها شەوی ڕابردوو لە باژێڕی کابول، هێرش کراوەتە سەر باوەڕمەندان و تازێدارانی شیعە لە ڕێوڕەسمی تاسووعا دا کە لە ئەنجامدا 16 کەس کوژراون و 56 کەس بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتێرز، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، بەرپرسیارەتیی تەقینەوەکەی دۆینێ شەوی وەئەستۆ گرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت