دوو گەنجی گووندی قەرەسەقەل لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەست بەسەر بوون

0
648

ڕۆژی کورد: بەیانیی ئەمڕۆ سێ شەممە ٨ پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم، دوو گەنجی گووندی قەرەسەقەلـیان دەست بەسەر کران.

هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دوو گەنج به ناوەکانی سدیق بائیکرام کوڕی حاجی حوسێن و یەعقوب بائیکرام کوڕی ڕەسووڵ ـیان دەست بەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

تا ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەمەڕ شێنی ڕاگیران و دۆخی جەستەیی و دەروونیی ئەو دوو گەنجە دەست بەسەرکراوەی گوندی قەرەسەقەل هیچ ئاگادارییەک لەبەر دەستدا نیە.

ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە گوندی قەرەسەقەل ـی سەر بە شاری شنۆ شەرێک لە نێوان هێزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ڕژیم و هێزی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هاتە ئاراوە کە تێیدا زیاتر لە ٢٥ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژران و زیاتر لە ٤٠ کەسیشیان بریندار بوون و ٦ پێشمەرگەیش شەهید بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت