تەقینەوەی کەپسوولی گاز، کوژران و برینداربوون ٥ کرێکاری کوردی لێکەوتەوە

0
904

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ ڕۆژی شه‌ممه 8ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1395ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی کەپسولی گاز لە نێو کرێکارانی کورد لە تاکستان، منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵان گیانی لەدەست دا و ٥ کەسی تریش بریندار بوون.

ئەو کرێکارە کوردانە خەڵکی گوندی سوێناس ـی سه‌ر به باژێڕی مه‌هاباد و سنجوێی ناوچەی ئالانی سەردەشت ـن کە بە هۆی نەبوونی کار لە کوردستان، ڕوویان کردۆتە باژێڕی تاکستان.

‎ناوی بریندارەکان بریتییە لە: حوسێن عوسمانی وکامیل عوسمانی، شەرمین و ئەسرین شێخەنەژاد.

شەرمین و ئەسرین ژن خوشکی کامیل عوسمانی و خەڵکی گوندی سنجوێی ناوچەی ئالانی سەردەشتن.

حوسێن کە دەم و چاوی سووتاوە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە دەرکەوتووە.

هەروەها کامیل عوسمانی و خێزانەکەی و ئەسرین و شەرمین ئەمڕۆ شەممە نەشتەرگەرییان بۆ کردوە و ئێستا لە نەخۆشخانەی ڕەجایی شاری قەزوێن ـن.

ئەو کرێکارە کوردانە لەو سەرمای پاییزەدا بە هۆی ناچاری لە ژێر خانووی سەربە کارتۆن داپۆشراودا ژیاون و ئەوەش وایکردووە ڕێژەی خەسارەکان لە کاتیتەقینەوەکەدا زیاتر بووە.

بێکاری و نەبوونی پیشەسازی لە کوردستان و کوژران لە کاتی کۆڵبەریدا وایکردووە بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستانی خۆرهەڵات بۆ کاروکاسبی ڕوو لە شوێنەکانی تری ئێران بکەن و کارگەلی سەختو تاقەت پرووکێنی وەک کورەخانە و بژاری سێو و چەوەندەر و …تاد بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت