باڵی PKK بۆ ڕۆژهه‌ڵات كۆنگره‌ی پێنجه‌می به‌ڕێوه‌ برد

0
1962

ڕۆژی کورد: بەپێى زانیارییەکانى ئێن ئاڕ تى و هەروەها ماڵپەڕەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا، باڵی PKK بۆ ڕۆژهه‌ڵات (پژاک) پێنجەمین کۆنگرەى ئاسایى خۆى بەڕێوەبردووە و لە کۆنگرەکەیاندا ژمارەیەک گۆڕانکاریی ئەنجامداوە.

لە پێنجەمین کۆنگرەدا، عەبدووڕەحمان حاجى ئەحمەدى هاوسەرۆکى ئەو لقه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ ڕۆژهه‌ڵات گۆڕدراوە و سیامەند موعینى جێگای حاجی ئەحمەدی گرتۆتەوە.

هەروەها زیلان ئورمیەش بۆ هاوسەرۆکی هەڵبژێردراوە و ژمارەیەکى تری لە کادیرانى ئەو پارته‌، لەو کۆنگرەیەدا بۆ دەستەى بەڕێوەبەرایەتى و ئەنجوومەنى ناوەندی هەڵبژێردراون.

باڵی PKK بۆ ڕۆژهه‌ڵات كه‌ خۆی به‌ ناوی پژاك پێناسه‌ ده‌كا، لقی ڕۆژهەڵاتیی پارتی کرێکارانی کوردستانە کە بە گوێرەی لێدوانی ڕێبەران و کادرە باڵاکانی ئەو حیزبە، لە ئێستادا هیچ گەڵاڵەیەکیان بۆ شەڕی چەکداری لەگەڵ ڕژیمی ئێران لە بەرنامەی کارەکانیاندا نیە و خەباتی چەکداری بە نەرێنی دەقەبڵێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت