کوژرانی 18 کەس لە تەقینەوەکانی ئەمڕۆی سووریە

0
1307
Image processed by CodeCarvings Piczard ### FREE Community Edition ### on 2016-07-27 09:01:31Z | http://piczard.com | http://codecarvings.com

لە پۆلەتەقینەوەیەکی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی خەرمانانی 1395ی هەتاویی سووریە، 18 کەس کوژراوە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی “سانا”، ئەمڕۆ پۆلێک تەقینەوەی دوابەدوای یەک، لە سووریە هاتۆتە ئاراوە، دوو لەو تەقینەوانە لە ئوتوبانێکی ناونەتەوەیی لە سەرەتای باژێڕی تەرتووس و لە ژێر پردی ئەرزونە لە پارێزگای قەراغ ئاویی تەرتووس و یەکی تریان لە ناوچەی ڕۆژئاوای دیمەشق، ڕووی داوە.

هەواڵدەریی فەرمیی سووریە پێشتریش باسی لە تەقینەوەیەک لە باژێڕی حەمس کردبوو. هەروەها تەقینەوەیەکی تریش لە ڕێگای ئەلسەبوورە بۆ ئەلبەجاع لە نزیک دیمەشق هاتۆتە ئاراوە.

هەروەها هەواڵدەریی فەرمیی سووریە باسی لە تەقینەوەیەک لە دەروازەی هاتنە ناوەوەی باب تەدمیری حەمس کردووە کە تێێدا ٤ کەس کوژراون.

عیسان جوندی، یەکێک لە بەرپرسانی نەخۆشخانەی حەمس لەمبارەوە گوتوویەتی: “ترۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە دەروازەی هاتنە ناوەوەی ناوچەی باب تەدمەر تەقیوەتەوە، دوو مەیت و  ٧ کەسی بریندار هێنران بۆ نەخۆشخانە”.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریەش کە ناوەندەکەی لە بریتانیایە، ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە و دەڵێ ٤ تەقینەوەی توند لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەسەد، هاتوونەتە ئاراوە و ٥ کەس لە دوو تەقینەوەی باژێڕی تەرتووس لە سووریە کوژراون.

 

هەروەها بەپێی هەواڵی ئەلعەڕەبیە، یەکەم تەقینەوە لە ڕێگای ترۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجام دراوە و دووهەمیش لە ڕێگای خۆکوژییەوە کە بە پشتێنەی مینڕێژکراو، ئەنجام دراوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت