ژنێرال جیمز مێتیس، بژاردەی سەرەکیی ترامپ بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کێیە؟

0
1036

لە ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا وەرگیراوە و لەلایەن ڕۆژی کوردەوە وەرگەڕێندراوەتەوە  سەر زمانی کورد

ژنێرال جیمز مێتیس، نیزامیکاری لەمێژینەی ئەمریکایی کە یەکێک لە بژاردە سەرەکییەکانی ترامپ بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکایە، بەردەوام ئێران بە هەڕەشەیەکی مەزنتر لە دائش دەزانێ، هەرچەند لە ئێستادا ڕای وایە کە ناکرێ ڕێککەوتنی بەرجام لابردرێ.

ژنێرال جیمز مێتیس، ماوەیەکی لە کەرتی تایبەتدا کار دەکا بەڵام ئەو ڕخنەگرە چڕەی سیاسەتەکانی ئوباما، مێژینە و پێگەیەکی تایبەتی لە کاروباری سەربازیدا هەیە.

ژنێرال جیمز مێتیس، لای وایە کە ئێران “سەرچاوەی ناسەقامگیری لە ناوەچەکە”ـیە، بەتایبەتی دوای هاتنە ئارای داعش. هەروەها دەشڵێ، ناکرێ ڕێکەوتنی ناوکی لە ناو ببەین بەڵام لە هەمبەر بەرهەم هێنانی چەکی ناوکی لە لایەن ئێرانەوە تەنیا وەک “ستۆپ” (تورمیز) وایە.

٤ ساڵ پێش، ئەو نیزامیکارە پسپۆڕە ئەمریکاییە لەسەر ئەو بڕوایە بوو کە دەبێ چەک بدرێت بە دژبەرانی ئەسەد تا بەربەرەکانی لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکانی ئێران و ئەو هێزانەی کە سەر بە ئێرانن بکەن.

ماوەی ٣ ساڵ و نیوە کە ژنێرال جیمز مێتیس، خانەنشین بووە، دوایین پۆستی پێ ئەسپێدرداوی ئەو چەکدارە پێشوویە تەمەن 66 ساڵانەی هێزی زەریایی ئەمریکا، فەرماندەیی “ستادی ناوەندی فەرماندەیی”، بووە. چوارچێوەی بەرپرسیارەتیی ستادەی ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەمریکا لە شاخی ئەفریقا تا خۆرهەڵاتی ناوین و ئاسیای ناوەڕاست، لەخۆ دەگرێ.

باراک ئۆباما، مێتیسی وەک جێگری دەیڤید پێترائۆس، بۆ ئەو پۆستە هەڵبژارد و ماوەی ٣ ساڵ و نیویش لەو پۆستەدا مایەوە.

بەڵام پێشتر بوش ـی کوڕ، بوو کە ژنێرال جیمز مێتیس ـی وەک فەرماندەی ستادی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا هەڵبژاردبوو و هاوکاتیش بۆ ماوەی ٢ ساڵان فەرماندەی هێزەکانی ناتۆ بوو.

دوایین ئەرکی ژنێرال جیمز مێتیس، لە بەرەکانی شەڕی هێزی نێردراوی تفەنگچێ زەریاییەکانی سەر بە ستادی ناوەندی تفەنگچێ زەریاییەکان لە شەڕی ئێراق دا بوو.

ژنێرال جیمز مێتیس لە ئەفغانستان و شەڕی یەکەمی کەنداو ـیش کاری کردووە و دەگوترێ خۆشەویستییەکی زۆری لە نێوان هێزەکاندا هەبوو، ئەوەش دەگەڕاوە بۆ ئەوەی کە لە کاتی لە ئەستۆ بوونی ئەو ئەرکە لە تەنیشت ئەفسەرەکان و سەربازەکانی خۆی بوو.

مایک پێنس، جێگری سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەمەڕ مێتیس ـەوە گوتوویەتی: “لەمێژینە کارێکی سەربازیی ئەفسانەیی:ـە.

ژنێرال جیمز مێتیس، خوێندنی خۆی لە کالێجی نەتەوەیی شەڕ وەرگرتووە و پەرتووکخانە تاکەکەسییەکەی زیاتر لە ٧ هەزار کتێبی تێدایە.

ئەرتەش، هەموو ژیانی ئەو ژنراڵە ئەمریکاییەیە و تا ئێستاش هیچ کات زەماوەندی نەکردووە و تەواوی ژیانی بە خوێندنەوە و بەشداری کردن لە شەڕدا تێپەڕ کردووە، یەکێک لە کارە سەرنجڕاکێشەکانی ئەوە بووە کە بەر لە هەناردنی سەربازە ئەمریکاییەکان بۆ عێراق، پەروەردەی کەلتووری عەڕەب و فێربوونی هەستیارییە کەلتوورییەکانی عەڕەبەکانی کردبوو بە پێویستییەک بۆ سەربازەکان و دەبا خولێکی ئەوتۆ تێپەڕێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت