پارلمانی هولەند، ڕووپۆش (بەرقەع)ـی ژنانی یاساغ کرد

0
767

ڕۆژی کورد: بەتایبەت دوای شەپۆلی بەربەرینی  هاتنی پەنابەران و لە ناویاندا پەنابەرە عەڕەبە مسوڵمانە ڕووپۆش پۆشەکان و هاتنە ئارای چەندین تەقینەوە و هەوڵی تیرۆریستی لە چەند وڵاتی وەک ئاڵمان، فەڕانسە و نۆروێژ، ترس و دڵەڕاوکێ لە داپۆشە و هەڵسووکەوتی ئیسلامی، وڵاتانی ڕۆژئاوای جیهانی گرتۆتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسی باغچەیەکی ساوایان لە ئاڵمان، سکاڵای لەسەر مامۆستایەکی ژنی ئەو باغچەیە تۆمار کرد کە لەچک لەسەر دەکات و بەم شێوەیە ڕای منداڵان دەگۆڕێ، هەرچەند دواتر دادگا بە قازانجی ئەو مامۆستایە دەنگی دا و لەچکی لەو شوێنانە بە ڕەوا و مافی تاکەکەسی زانی.

پەرلمانی هولەند، دوای مشتومڕێکی زۆر و ڕێپێوان و ناڕەزایەتیی تا ئاستێک بەرچاوی ژنانی مسوڵمان لەبەر دەم پارلمانی ئەو وڵاتە، لە ئەنجامدا بە دەنگی زۆرینەی ١٣٢ نوێنەر لە کۆی ١٥ۆ نوێنەر، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی سەرماوەزی 1395ی هەتاوی، ڕووپۆش (بەرقەع) لەو وڵاتە و لە شوێنە گشتییەکانی وەک نەخۆشخانە و قوتابخانە و ناو کەرستەکانی هاتووچۆ و یان هەر شوێنێکی تر کە پێویستی بە ئاسایش و پەیەوەندیی ڕوولەڕوو هەیە، بە یاساغ ناساند.

ئەگەر بێت و ئەو یاسایە لە دوا قۆناغیشدا لەلایەن مەجلیسی سەنای ئەو وڵاتەشەوە پەسەندی یەکجارەکی بکرێ، ئەوا هەر ژنێک ڕووپۆش بپۆشێ، ٤١٠ یۆرۆ سزا دەدرێ.

حیزبی ئازادی، کە حیزبێکی دژە ئیسلامیە، پشتیوانی سەرەکیی ئەو یاسایە بوو و لە ئەنجامدا توانیان ڕووپۆش لە وڵاتەکەی خۆیان یاساغ بکەن.

ماوەی بەر لە ئێستا لە وڵاتی ئاڵمانیش لە ١٢ ئەیالەت، پرۆپاگەندای ئیسلامییەکان کە کەمپەینێکیان بە ناوی “ئایینی ڕاست و ئایینی درۆ” دانابوو و لە ڕۆژانی کۆتایی حەوتوو و لە شوێنە گشتییەکان قورئانی بەلاشیان دەدا بە خەڵک و ئایینی ئیسلامیان بە ڕاست و ئایینەکانی تریان بە هەڵەشە لە قەڵەم دەدا، یاساغ کرا

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت