136 هەزار قوتابیی ئێرانی مەترسیی تووشبوونی مادە هۆشبەرەکانیان لەسەرە

0
779

ڕۆژی کورد: بەڕێوەبەری گشتیی پێشگیری لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی پەروەردەی ئێران، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی، لە گوتوبێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی تەسنیم، باسی لە گیرۆدەبوونی قوتابیانی ئێران بە مادە هۆشبەرەکان کرد و گوتی: “لە ساڵی ڕابردووی خوێندندا، 136 هەزار قوتابی لە ئێران، مەترسیی تووشبوونی مادە هۆشبەرەکانیان لەسەر بووە کە ئەوە دەکاتە 01%ی کۆی گشتیی قوتابیانی ئێران”.

نادر مەنسوور کیانی لەمەڕ ئامار و ڕێژەی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە ناو قوتابیانی ئێراندا گوتی: “لە نێوا ئەو ١٣٦ هەزار قوتابیەدا، ٣هەزار و ٦٠٠ کەسیان، لانیکەم یەکجار مادەی هۆشبەریان کێشاوە. زۆربەی ئەو قوتابیانە لە ڕیزەی تەمەنیی سەرووی ١٥ ساڵانن کە مادەی قورس و سووکی وەک شیشەیان بەکار هێناوە.

بەڕێوەبەری گشتیی پێشگیری لە خەسارە کۆمەڵایەتییەکانی پەروەردەی ئێران هەروەها گوتیشی ئەو هەزار و ٦٠٠ قوتابییە لە هەندێک شوێنی دەرمانیدا، دەرمانیان بۆ کراوە.

کیایی گوتی ١٣٦ هەزار قوتابیی ئێران، مەترسیی گیرۆدەبوون بە مادە هۆشبەرەکانیان لەسەرە و هەمووشیان “نیشانەی مەترسیدارییان” پێوە دیارە و شێوەی ڕەفتار و باڵانسی دەروونیان نیشاندەری ئەوەیە لە ڕێژەیەکی باڵادا لە ژێر مەترسی دان.

ئەو بەرپرسەی سیستەمی پەروەردەی ئێران هەروەها گوتیشی، یەکێک لە هێماکانی ئەو قوتابیانە، حەزی زۆریانە بۆ خۆکوژی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت