سێزدە ئێرانی دیکە لە شەڕی ئەو دواییانەی سووریە کوژراون

0
929

ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ڕێبەندان، هەواڵدەرییەکانی ئێران هەواڵی کوژرانی ١٣ ئێرانیان لە سووریە بڵاو کردەوە کە یەکیان فەرماندە و ئەوانی تر ئەندامی سپای پاسدارانی ئێران بوون و لە سووریە خەریکی بەرگری لە ئەسەد بوون.

شەش کەس لەو ١٣ کەسە کە لە لایەن هەواڵدەرییەکانی ئێرانەوە ناسنامەیان بلاو کرداوەتەوە بریتین لە: ڕەحمان پایی، ئیمان ئازەربوونە، ڕەزا عادڵی، موحسێن کولابادی، ئەحمەد ئەلیاسی و ئەحمەد ئەمجەدی.

هەروەها هەواڵدەری تەسنیم ناسنامەی شەش کەسی بەو جۆرە بلاو کردۆتەوە: ڕەحیم مەنشی، مستەفا خەلیلی، عەسەن ڕەزاقی، سەعید عەلیزادە و حامید کوچکزادە.

لە لایەکی تروە هەواڵدەری ئیلنا باسی لە کوژرانی فەرماندەیەکی سپای ئێران لە سووریە کردووە، بە پێی ڕاپۆرتی ئەو هەواڵدەرییە، سەرتیپی پاسدار “موحسێن قاجاریان”، فەرماندەی تیپی ٢١ی زرێی ئیمام ڕەزای نیشابوور لە کاتی ئەنجام دانی ڕاسپێردراوییەک لە پارێزگای حەلەب، کوژراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.